ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێن بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

2019-05-18

27127 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵان بەپێی قۆناغەکانی تەمەنیان جۆری خواردن و پێداویستییە خۆراکییەکانیان دەگۆڕێت، بۆ پاراستنی تەندروستیی منداڵ پێویستە دایکان و باوکان چاودێریی خۆراکی منداڵەکانیان بکەن.

لە بابەتێکی تەندروستییدا لەشکر حه‌مید ئەندازیاری خۆراک و سەرپەرشتیاری لیژنەی تەندروستی لیستی ئەو خۆراکانەی خستووەتەڕوو کە نابێت بدرێن بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵان.

ئەو ئەندازیارەی خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا شیری دایك باشترین خۆراكه‌، له‌ شه‌ش مانگییه‌وه‌ پێویست به‌ خۆراكی دیكه‌ ده‌كات به‌ منداڵ بدرێن.

لە بابەتەکەدا لەشکر حەمید ئەم جۆرانەی خۆراکی دیاریی کردووە کە نابێت بدرێن بەمنداڵ:

شەکر:

زیان بەخشە بۆ منداڵی خوار یەک ساڵ و وای لێدەکات خۆراک و میوە کەم بخوات.

Image result for ‫شەکر‬‎

خوێ:

منداڵ خوێی پێویستی لە سەوزە دەستدەکەوێت، به‌ڵام خواردنی خوێ لەو تەمەنەدا فشار دەخاتە سەر گورچیلە، هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ ئەو منداڵانەی لەو تەمەنەدا خوێیان پێدەدرێت لە گەورەی دا زۆرتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن.

Image result for ‫خوێ‬‎

هەنگوین:

بەکتریای کلۆستریدیۆمی تێدایە دەبێتەهۆی سکچوون و شیر خواردن کەمدەکاتەوە.

Image result for ‫هەنگوین‬‎

شیری مانگا:

جه‌سته‌ی منداڵ توانای هەرسکردنی نییە و هۆکارە بۆ دروستبوونی هه‌سته‌وه‌ری.

Image result for ‫شیری مانگا‬‎

سپێنەی هێلکە:

هۆکاری سەرەکییە بۆ هه‌سته‌وه‌ری و دواخستنی گەشەی منداڵ.

Image result for ‫سپێنەی هێلکە‬‎

خواردنی ئامادەکراو:

لەبەر کەمبوونی بەهای خۆراکییەکەی و بوونی خوێ و شەکر لەنێویدا ئەو خواردنانەی کە پێشتر ئامادەکراون واباشترە نەدرێن بەمنداڵی خوار تەمەن یەک ساڵان، لەبەرامبەردا باشترین خۆراکی خۆراکی تازە ئامادەکراوە.

Image result for ‫خواردنی لە قوتوکراو‬‎