پزیشکان نیشانەکانی بوونی بەرد لە گورچیلەدا ئاشکرادەکەن

2019-05-18

45131 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکانی نەخۆشخانەی مایۆی ئەمەریکی ئاشکرایدەکەن یەکەم نیشانەی بوونی بەرد لە گورچیلەدا بوونی ئازارە بەشێوەی پچڕ پچڕ، لەگەڵ گۆڕانی ڕەنگی میز.

دەیڤد پاترسۆن پزیشک لە نەخۆشخانەکە دەڵێت "بوونی بەرد لە گورچیلەدا لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ئازارەکەی زیاتر دەبێت، بەڵام ئەگەر پێشوەخت پشکنینی بۆ بکرێت و چارەسەر وەربگیرێت بە زوویی بەردی گورچیلە ناهێڵرێت".

بەوتەی پزیشکەکە بوونی ئازار یەکەم نیشانەی بوونی بەرد و زیخە لە گورچیلەدا، چونکە لەو کاتەدا بەردەکە دەجوڵێت، زۆرکاتیش دەگاتە بۆری میزەڕۆ، لە ئەنجامدا نەخۆشەکە ناوبەناو هەست بە ئازارێکی توند دەکات لەناوچەی خوار سک و کەلەکە و پشت و میزەڵاندا.

Related image

دەیڤدی پزیشک ئاماژە بەوەدەکات، ئەوکەسەی بەرد لە گورچیلەیدا هەبێت هەست بە ئازار دەکات لەکاتی میزکردندا، لەگەڵ زیادبوونی ئارەزووی میزکردن بەتایبەت ئەم نیشانانە کاتێک دەردەکەون کە نەخۆشەکە ئازاری گورچیلەی هەبێت.

جگە لەم نیشانانە نەخۆشەکە توشی دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن و بێهێزی دەبێت، ڕەنگی میزەکەی دەگۆڕێت بۆ زەرد یان قاوەی لەگەڵیدا بۆنی دەبێت، پزیشکەکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن لەکاتی بوونی ئەم نیشانانەدا بەتایبەت نەوەستانی ئازارەکە بە خێرایی نەخۆشەکە سەردانی پزیشک بکات.

Image result for ‫كشف أول أعراض وجود الحصى في الكلى‬‎

لەکۆتاییدا پزیشکانی نەخۆشخانەی مایۆ ڕوونیدەکەنەوە، هۆکاری دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا جگە لە هۆکاری بۆماوەیی خراپی سیستمی خۆراکە کە بڕێکی زۆر پڕۆتینات و سۆدیۆم "خوێ" و شەکری تێدایە، لەگەڵ کەم خواردنەوەی ئاو و زیادبوونی کێشی لەش.

ئ.ل