چەند رێنماییەک بۆ کەمبوونەوەی تینوێتی لە مانگی ڕەمەزاندا

2019-05-18

4521 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەروەک ئاشکرایە لە مانگی ڕەمەزاندا بەشێک لە خەڵکی زیاتر لەوەی هەست بە برسێتی، هەست بە تینوێتی دەکەن، بەڵام دەکرێت بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێنمایی هەستی تینوێتی لە مانگی ڕەمەزاندا کەم بکەنەوە.

ماڵپەڕی عەرەبیە نێت لە زاری شارەزایانی بواری خۆراکەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ ڕۆژووانان خستووەتە ڕوو بۆ کەمبوونەوەی هەستی تینوێتی لەم مانگەدا:

-پێویستە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا نزیکەی هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە،تا جەستە بۆ کاتی پێویست هەڵیبگرێت.

- بەدووربوون لەو خواردن و خواردنەوانەی ڕێژەی شەکر تیایاندا بەرزە، بەتایبەت لە ژەمی پارشێودا.

- دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی بەهاراتی توونیان تێدایە لەگەڵ خوێ بە ڕێژەی زۆر، چونکە خواردنی توون و سوێر هەستی تینوێتی زیاتر دەکات.

- شارەزایان ئامۆژگاری ڕۆژووان دەکەن کە خۆیان لە خواردنە خێراکان بەدووربگرن، چونکە بە خێرایی هەستی برسییەتی بۆ ماوەیەکی کەم دەدات بە لەش.

- گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت، کە ڕێژەیەکی بەرز ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە.

- بڕی ئەو خواردنەوانە کەمبکرێتەوە کە ڕێژەی کافایین تێیاندا بەرزە، چونکە هۆکارە بۆ لەدەستدانی ڕێژەی ئاوی جەستە لە ماوەیەکی کەمدا.

Image result for ‫صيام بلا عطش‬‎

ئ.ل