هیتلەر بەر لە خۆکوشتنی لە نامەیەکدا چی نوسیووە؟

2019-04-26

7700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتا نامەی ئەدۆڵف هیتلەر بەر لە خۆکوشتنی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت، لە نامەکەیدا دۆخی دەرونی خۆی و دوا بڕیاری ئاشکرا دەکات، پاش ئەوەی لە شکستهێنانی لەسەر دەستی هێزەکانی هاوپەیمانان دڵنیاببووەوە.

ئەدۆڵف هیتلەر، سەرکردەی نازییەکانی ئەڵمانیا دوا نامەی خۆی رادەستی فردیناند شۆرنەر کردووە، کە یەكێک لە سەرکردە نزیک و باوەرپێکراوەکانی بووە.

هیتلەر لە نامەکەیدا نوسیویەتی، " بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە لە بەرلین دەمێنمەوە، لە هەڵمەتێکی یەکلاکەرەوەدا بۆ ئەڵمانیا، ئەوەش دەبێتە نمونەیەکی باش بۆ هەموو ئەوانەی دەمێننەوە".

هیتلەر دەنوسێت،" باوەرم وایە بەمجۆرە باشترین خزمەت بە ئەڵمانیەکان دەکەم".

هەروەها دەڵێت، " سەبارەت بە مانەوەتان، دەبێت هەموو تواناکان بخرێنەگەڕ بۆ سەرکەوتن لە جەنگدا ئەوەش لە پێناوی بەرلین، ئێوە دەتوانن لە نزیکترین کاتدا لە باکورەوە فشار لەسەر دوژمن دروستبکەن و هاوکارییەکی تەواو بکەن".

ناوەندی ئەلئەسکەندەر لە ویلایەتی ماریلاند لە ئەمریکا، لە رۆژانی ٣٠ی نیسان و ١ی ئایار  نامەکەی هیتلەر لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت، پێشبینیش دەکریت نرخەکەی لە نێوان  ٦٠ هەزار بۆ ٨٠ هەزار دۆلاردابێت.

رۆژی ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ ئەدۆلف هیتلەر و خێزانەکەی ئیڤا براون لەناو حەشارگەیەکدا لە بەرلین خۆیان کوشت.

هیتلەر بەر لە خۆکوشتنی فەرمانیکرد، لە جێگای ئەو فردیناند شۆرنەر ببێتە فەرماندەی باڵای سوپای ئەڵمانیا، شۆرنەر دوای ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا و ساڵی ١٩٧٣ لە زینداندا لە بەرلین کۆچی دواییکرد.

Related image

ئ.ل