هۆکارەکانی ڕوودانی مۆتەکە لەکاتی نووستندا

2019-04-20

17438 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانێک شەوان یان هەندێک شەو تووشی مۆتەکە دەبن، کە خەونێکی ناخۆشە و پەیوەندیی بە گرفتە دەروونییەکانەوە هەیە، وەک ترس و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی.

ماڵپەڕی سیحەتی لە زاری پزیشکانی نوستنەوە نوسیوویانە، مۆتەکە پەیوەندیی بە هەستە دەرونییەکانەوە هەیە، ناوبەناو ڕوودانی مەترسیی نییە، بەڵام زۆر دووبارەبوونەوەی ئەگەری هەیە زیانی تەندروستیی دروستبکات.

شارەزایان ئاماژەیان بە هۆکارەکانی ڕوودانی مۆتەکە کردووە، ئەوانیش:

-فشاری دەروونی، چ بەهۆی کارەوە بێت یان بەهۆی گرفتە خێزانییەکانەوە بێت، یاخود بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی ئازیزەوە بێت.

-شۆک زیاتر بۆ ڕووداوێکی ناخۆش، هۆکارە بۆ خەونی ناخۆش و مۆتەکە.

-تێکچوونی کاتەکانی نووستن و سوڕی خەو "کاتی بایەلۆجی نوستن" تێکبچێت، وەک درەنگ نووستن یان زوو بەخەبەر هاتن.

-خواردنی هەندێک جۆری دەرمان وەک دەرمانی تایبەت بە لایەنی دەروونی و فشاری خوێن.

-زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان لەگەڵ ماددەی هۆشبەرەکان و لەپڕ وازهێنان لە جگەرەکێشان.

-سەیرکردنی فلمی ترسناک و خوێندنەوەی کتێبی ترسێنەر، کە کاریگەریت لەسەر دروست بکات.

لەکاتی زۆر دووبارەبوونەوەی، گرفتی دەروونی بۆ کەسەکە دروست دەکات، بە جۆرێک ئارەزووی کەم دەبێتەوە و ترسی لە دووبارەبوونەوەی مۆتەکە دەبێت، لەم دۆخەدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی پێویست.

Related image

ئ.ل