وێنە.. کۆترێک نرخەکەی زیاترە لە سەد هەزار لیرەی تورکی

2019-04-20

9726 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نمایشکردنی کۆترێک لە تورکیا نرخەکەی بە جۆرێکە گەیشتووەتە نرخی ئۆتۆمبێلێک، کە نرخی ١٥٠ هەزار لیرەی تورکییە.

کۆترەکە لە ئادیەمەن بەخێودەکرێت، تەمەنی تەنها شەش مانگە، لەلایەن کەسێکەوە بە خاوەنی کۆترەکە وتراوە کە ١٥٠ هەزار لیرەی تورکیی پێ دەدات بۆ کڕینی کۆترەکە، کە زیاتر لە ٢٥ هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەکات، بەڵام خاوەنەکەی ئامادە نییە بیفرۆشێت لەبەر بچووکیی تەمەنی کۆترەکە.

ئەو کۆترە ناوی "کۆرەنک"ە، بە مانای "موهور" واتە "پاشا" دێت، بە یەکێک لە کۆترە بەناوبانگەکانی تورکیا دادەنرێت و نرخەکەی نزیکە لە نرخی ئۆتۆمبێلێکەوە، تایبەتمەندییەکەی لە باوکییەوە وەرگرتووە.

خاوەنی کۆترەکە ئه‌ركان توركئۆغڵو کە لە ئادیەمەن لە تورکیا کۆتر بەخێودەکات بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، ماوەی ٣٠ ساڵه‌ كۆتری ڕه‌گه‌زی كوره‌نك به‌خێوده‌كات.

وتیشی، "گه‌وره‌ترین خولیام به‌خێوكردنی كۆتره، ئه‌و كۆترانه‌ وه‌ك منداڵی خۆمیان لێهاتووه‌، كه‌ سه‌یریان ده‌كه‌ین دڵمان خۆش ده‌بێت."

Image result for ‫فرخ حمام تركي سعره بقيمة سيارة.. وسعودي يريد شراءه (صور)‬‎

ئ.ل