ژنێک دوای ١٨ ساڵ لە چاوەڕوانی بوو بە دایکی پێنج منداڵ

2019-04-20

12929 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێک دوای ١٨ ساڵ لە ژیانی هاوسەریی و بێ بەشبوونی لە منداڵ، لە یەکەم دووگیانبوونیدا پێنج منداڵی بوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی لوبنان، ئۆچینا ئۆکیگبۆی تەمەن ٤٢ ساڵ لە ویلایەتی کۆجی لە نەیجیریا بە سکێک سێ کوڕ و دوو کچی بووە.

منداڵەکانی بە نەشتەرگەری بووە و نزیکەی چەند کاتژمێرێکی خایاندووە، لە ئێستاشدا باری تەندروستیی دایکەکە و منداڵەکان جێگیرن.

ئۆچینا لە دوای لەدایکبوونی منداڵەکانی وتی، "سوپاس بۆ ئەو دیارییە کە خودا پێی بەخشیوم، دوای ١٨ ساڵ لە چاوەڕوانی بووم بە دایک و بێهیوا نەبووم."

دایکەکە ئاشکرایکرد، پێشتر پزیشکەکان پێیانوتووە کە دووگیانییەکەی گرفتی هەیە، بۆیە لەژێر چاودێریی پزیشک و بە نەشتەرگەریی منداڵەکانی بووە.

لە کۆتاییدا وتی، "١٨ ساڵ چاوەڕێی منداڵ بووم، لە ڕێگەی منداڵی بلورییەوە توانیوومە دووگیان ببم، سوپاس بۆ خوا هەوڵەکانم بێ ئەنجام نەبوون."

Image result for After 18yrs woman gives birth to five babies in Kogi

ئ.ل