چۆن دەتوانیت بەپێی جۆری قژەکەت شامپۆیەکی گونجاو هەڵبژێریت؟

2019-04-20

8235 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردنی شامپۆیەکی گونجاو بەپێی جۆری قژ یارمەتیدەرە لە پاراستن و بەهێزکردنی قژ و بژیی و زبری ناهێڵێت.

ماڵپەڕی عەرەبییە لە بابەتێکیدا ئاماژە بە چۆنییەتی هەڵبژاردنی شامپۆ دەکات بەپێی جۆری قژ، ئەوانیش:

- باشترین جۆری شامپۆ بۆ قژی چەور شامپۆی بەهێز و توندە.

ئەو جۆرە شامپۆیانە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی چەوریی قژ و دەردراوەکانی پێستی سەر، شارەزایان ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە ئەم جۆرە قژەیان هەیە دوو ڕۆژ جارێک قژیان بشۆن، دووربکەونەوە لەوەی هەموو ڕۆژێک قژیان بشۆن تاکو زیان بە چەوریی سروشتیی قژ نەگەیەنرێت.

- باشترین شامپۆ بۆ قژی وشک ئەوانەن کە شێداری بە قژەکە دەدەن.

هەوڵبدەن ڕێگەنەدەن ڕاستەوخۆ قژیان بەر تیشکی خۆر بکەوێت، کە هۆکارە  بۆ زوو لاوازبوون و پچڕانی قژ، بەڵام بەکارهێنانی شامپۆیەک کە دەوڵەمەندبێت بە زەیتە سروشتییەکان پارێزگاری لە تەندروستیی قژ دەکات.

- باشترین شامپۆ بۆ قژی بۆیەکراو خاڵی بێت لە ماددەی سلۆڤات

ئەو جۆرە قژانە نابێت مادەی سلۆڤات و سلیکۆنی تێدا نەبێت، چونکە هۆکارە بۆ لاوازکردن و نەمانی گەشی و بریقەی قژ و بۆیەکە.

Image result for illustration

ئ.ل