ڤیدیۆ.. سەرۆکی وڵاتێک لە ترسی دوو مار ناچێتە کۆشکەکەی

2019-04-20

25047 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی پەیدابوونی دوو ماری ڕەش لە کۆشکەکەیدا، سەرۆکی وڵاتی لیبریا دوو ڕۆژە کۆشکەکەیی جێهێشتووە.

عسمەت تۆبی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری لیبریا بە بی بی سیی بەریتانی وتووە، لە ڕۆژی چوارشەممەوە (١٧ی نیسانی ٢٠١٩) دوو ماری ڕەش لە کۆشکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیدابووە.

ڕاشیگەیاند، لەو ڕۆژەوە تاکو ئێستا جۆرج ویا سەرۆک کۆماری لیبریا نەچووەتە کۆشکی وەزارەتی دەرەوە.

کۆشکی وەزارەتی دەرەوەی لیبریا لە دوای سوتانی کۆشکی سەرۆک کۆماری لیبریا بووەتە جێگای گفتوگۆ و داڕشتنەکانی سەرۆک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی کۆنیی بینای وەزارەتی دەرەوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵانی خشۆک دێنە ناو کۆشکەکەوە و جێگەی مەترسین بۆ ئەو کەسانەی لە کۆشکەکەدان.

وتیشی بە دڵنیاییەوە ڕۆژی دوو شەممە سەرۆک دێتەوە ناو کۆشک بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی.

جۆرج ویا لە ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە، پێشتر یاریزانی تۆپی پێ بووە و لە یانەی ئایسی میلان یاریی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ بووەتە باشترین یاریزانی جیهان و لە ساڵی ٢٠١٧ بووەتە سەرۆکی وڵاتی لیبریا.

Image result for ‫الثعابين تطرد جورج ويا من مكتبه‬‎

ويا أحرز عدة ألقاب كروية