بۆ یەکەمینجار دەریاوانێکی نابینای ژاپۆنی توانی زەریای هێمن ببڕێت

2019-04-20

2139 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش گەشتێک کە چەند هەفتەیەکی خایاندووە، مەلەوانێکی ژاپۆنی بوو بە یەکەم کەسی نابینا کە بە بەلەمێکی چارۆکەدار زەریای ژاپۆنی بڕیوە.

میتسوهیرۆ ئیواموتو تەمەن ٥٢ ساڵ ڕۆژی شەممە گەشت بە ئاوی فۆکۆشیما بە بەلەمێکی چارۆکەدار کە درێژییەکەی ١٢ مەتر دەبێت، پاش ئەوەی لە کالیفۆرنیاوە گەشتەکەی دەستپێکردووە و ماوەی دوومانگ بەردەوام بووە.

ئیواموتو لە سان دیێگۆ دەژی لە کەناراوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە دەڕوانێتە سەر زەریای هێمن، لە ڕۆژی ٢٤ی شوباتدا لەگەڵ دۆگ سمیس دەستی بە گەشتەکەی کردووە، کە گەشتیارێکی ئەمەریکییە و بە زارەکی یارمەتیداوە و هەندێك زانیاری پێداوە دەربارەی ئاڕاستەی با.

ئەمە دووەم هەوڵی ئەم دەریاوانە ژاپۆنییەیە، شەش ساڵ بەر لە ئێستا یەکەم گەشتی ئەنجامدا بۆ بڕینی زەریای هێمن بەڵام ئەم گەشتەی زوو وەستا بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەی کێشا بە نەهەنگێکدا و تێكشکا.

ئەم سەرکێشە ژاپۆنییە لەکاتی ئاهەنگگێڕانی بۆ گەیشتن بە فۆکۆشیما وتی "من لە نیشتمانەکەی خۆمم، سوپاس" پاش تەواوبوونی گەشتێك کە نزیکی ١٤ هەزار کیلۆمەتری خایاندووە.

ئیواموتو بە ئاژانسی کیودۆی هەواڵی ژاپۆنی ڕاگەیاندووە، کۆڵینەدا و خەونەکەی بەدیهێناوە، بەمەش بوو بە یەکەمین کەسی نابینا کە زەریای هێمنی بڕیوە و پێیدا پەڕیوەتەوە.

ئەم دەریاوانە لە تەمەنی شەش ساڵیدا توانای بینینی لەدەستداوە، ئەم سەرکێشییەی بەمەبەستی ئەوە کردووە کە بتوانێت پارە کۆبکاتەوە و بیبەخشێت بەو ڕێکخراو و چالاکییە خێرخوازییانەی کە هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو نەخۆشییانە دەدەن کە دەبنە هۆی لەدەستدانی توانای بینین.

Image result for ‫أول مكفوف يعبر المحيط الهادئ‬‎

Image result for ‫أول مكفوف يعبر المحيط الهادئ‬‎

Image result for ‫أول مكفوف يعبر المحيط الهادئ‬‎

ژ.ن