​ڕەووف بێگەرد لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە

2019-04-17

3996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیرۆکنووس و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد ڕەووف بێگەرد، چەند ڕۆژێکە لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.

لە لێداونێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئاری ڕەووف بێگەر ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باوکیان نەشتەرگەریی زراوی بۆ کراوە، هەرچەندە هێشتا لە نەخۆشخانەیە، بەڵام لە ئێستادا تەندروستیی باشە.

ڕەووف بێگەرد یەکێکە لە چیرۆکنووسە ناودارەکانی کورد، جگە لەنووسین و بەچاپگەیاندنی کۆمەڵە چیرۆکەکانی، چەندین ڕۆمان و چیرۆک و دەقی نووسەرانی ناوداری جیهانیی کردووە بە کوردی. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، پاش کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس بووەتە سەرۆکی دەزگای سەردەم.

ساڵی١٩٤٢  لەشاری کەرکووک لە دایکبووە، هەر لەمنداڵییەوە لە سلێمانی دەژین، ساڵی ١٩٦٠ بووە بە مامۆستا، ساڵی ١٩٦٦ هاوسەرگیریی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بەچیرۆکنووسین کردووە.

بەرهەم و چالاکییە ئەدەبیی و رۆشنبیرییەکانی

ساڵی ١٩٧٧ کۆمەڵە چیرۆکی (بوار)

ساڵی ١٩٨١کۆمەڵە چیرۆکی (هەوار)

ساڵی ١٩٨٤کۆمەڵە چیرۆکی (ئانتوان چیخۆف)ی لە فارسیەوە کردووە بە کوردی.

ساڵی ١٩٨٥کۆمەڵە چیرۆکی (بەرەو چیا)ی بەناوی (ڕێبوار عەبدوڵڵا ئەحمەد)ەوە لە چیا بڵاوکراوەتەوە.

ساڵی ١٩٨٦کتێبی (سەرهەڵدانی ڕۆمانی ئینگلیزی) لە عەرەبیەوە کردوویەتی بە کوردی بڵاوکردووەتەوە.

ساڵی ١٩٨٧وەرگێڕانی (سێ شانۆگەری) لە زمانی عەرەبیەوە.

ساڵی ١٩٨٩ کۆمەڵە چیرۆکی (هەڵۆ)

ساڵی ١٩٩١بووە بە سەرۆکی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی.

ساڵی ١٩٩٤کۆمەڵە چیرۆکی (کۆڵان)ی لە وڵاتی سوید چاپکراوە.

ساڵی ١٩٩٧بووە بە سەرۆکی بنکەی ئەدەبی و ڕوناکبیری گەڵاوێژ.

ساڵی ١٩٩٨ کۆمەڵە چیرۆکی (سەما)

ساڵی ١٩٩٨کۆمەڵە چیرۆکی (دڵۆپە خوێنەکانی سەر بەفر) کە کۆمەڵێک چیرۆکی بیانین لە فارسی و عەرەبیەوە کردووە بە کوردی و بڵاویکردوونەتەوە.

ساڵی ١٩٩٨لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندووەو بووە بە سەرنووسەری گۆڤاری (سەردەم) کەتایبەتە بە وەرگێڕان.

ساڵی ١٩٩٩چاپکردنی شانۆنامەی (ئیڤانۆڤ)ی چیخۆف لە زمانی فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠١چاپکردنی ڕۆمانی (زۆربا)ی نیکۆس کازانتزاکیس لەزمانی فارسیەوه.

ساڵی ٢٠٠٠چاپکردنی کتێبی گیرفان (دیکارت) لەزمانی فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠٢چاپکردنی ڕۆمانی (ئاهەنگی ماڵئاوایی) میلان کوندیرا لە فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠٣ کتێبی گیرفان (چۆن ڕۆمان دەنووسرێ) نووسینی گابریل گارسیا مارکیز وەرگێڕانی لە فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠٤چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (دەستی خودا)

ساڵی ٢٠٠٤ چاپکردنی (دوا گفتوگۆکانی پۆرخیس) وەرگێرانی لە فارسەوە.

ساڵی ٢٠٠٥چاپکردنی (سێ دەقی شانۆیی) وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە.

ساڵی ٢٠٠٥چاپکردنی کتێبی (یەکەمین ترپەی عاشقانەی دڵم) کە کۆمەڵێک نامەی شاعیری ئێرانی (فروغ فروخزاد)ە بە هاوکاری شەیدا سەلاح لە زمانی فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠٦وەرگێڕانی رۆمانی (تاوان و سزا)ی دۆستۆیفسکی لە فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠٧ چاپکردنی کۆمەڵێک وتاری ئەدەبی بە ناوی (بێدەنگی و شتی تر)ەوە.

ساڵی ٢٠٠٧چاپکردنی شانۆگەریی (ترێ و ڕێوی) لە زمانی عەرەبیەوە.

ساڵی ٢٠٠٨چاپکردنی کتێبی (دڵدارە هەرە ئازیزەکەم) کە کۆمەڵێک نامەی خۆشەویستی نێوان ئەنتۆن چیخۆف وئۆڵگاکنیبەرە لە فارسیەوە.

ساڵی ٢٠٠٩ چاپکردنی کتێبی (بەرەو کەناری شپرزەیی) کە دەقێکی کراوەیه.

ساڵی ٢٠١٠ چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (فڕین بە مەرزی حەرامدا)

ساڵی ٢٠١١ کتێبی فرانتس کافکا (کۆمەڵێک چێرۆکی کافکا)

ساڵی ٢٠١٢ ئانتۆن چیخۆف (ژیانی لە وێنەدا).

Image may contain: 2 people, people smiling

Image may contain: text

No photo description available.

Image may contain: indoor

No photo description available.

Image may contain: outdoor

Image may contain: 5 people, people sitting

Image may contain: 3 people, people standing and indoor

Image may contain: 4 people