شاعیر و رەخنەگر بەکر پشدەری کۆچی دوایی کرد

2019-04-17

48789 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شاعیر و رەخنەگر بەکر پشدەری کۆچی دوایی کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ کاتژمێر ٦ی بەیانی شاعیر و رەخنەگر بەکر پشدەری بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەڵکەوت عومەر برزای شاعیر بەکر پشدەری وتی " پێشتر باری تەندروستیی ئاسایی بووە و نەخۆش نەبوو، کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە، کەمێکی تر لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی مەشخەڵان دەبێت لە سەرچنار.

بەکر پشدەری ساڵی ١٩٦١ لە هێرۆی پشدەر لەدایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازییە، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد، ژمارەیەک کتێبی لەبواری شیعری و نوسین و رەخنەی ئەدەبیدا بەچاپگەیاندووە، چەندین خەڵاتی ئەدەبیی پێبەخشراوە، زۆرێک لە هۆنراوەکانی کراون بە گۆرانی.

١٠ کاتژمێر بەر لەمەرگی ئەم شیعرەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە"
Image may contain: 1 person

Image may contain: Bakr Pshdari, smiling

Image may contain: 1 person

Image may contain: Bakr Pshdari, outdoor

Image may contain: 1 person, standing, ocean, suit and outdoor