نمایشکارێک بۆ ئەندامی پەرلەمان خۆی کاندیدکرد

نمایشکارێک بۆ ئەندامی پەرلەمان خۆی کاندیدکرد
2019-03-22

8881 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نمایشکار و خوێندکارێکی زانکۆ لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان وەکو کاندیدی پەرلەمان لە تایلاند خۆی کاندیدکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ڕۆسیسکایا گازیتا، بلۆیبایلین ڕاتاناساتیانی تەمەن ٢٥ ساڵ لەسەر پارتی "بیات تای" تایلاندی، وەکو ئەندامی پەرلەمان خۆی کاندیدکردووە.

بلۆیبایلین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی وێنە "وروژێنەرەکانی" ناوبانگێکی زۆری هەیە، شانازی بە کاری نمایشکاریی و جوانییەکەیەوە دەکات، یاسای وڵاتیش ڕێگری ناکات لەوەی نمایشکارێک بۆ پەرلەمان خۆی بپاڵێوێت.

ئەم نمایشکارە وێنەکانی وەکو نمایشکار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنیت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، بەگوێرەی هەواڵەکە شارەزاییەکی زۆری لە بواری سیاسەتدا نییە، بەڵام دەیەوێت بە ڕێگەیەکی جیاواز هاوکاریی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بکات و حەزی بە کارکردنە لەو بوارەدا.

بلۆیبایلین ڕایگەیاند، شێوەی کاری نمایشکارییەکەی و دەرکەوتنەکانی مانای ئەوە نییە لە پەرلەمان بە هەمان شێوە دەبێت، بەڵکو لە ژیانی ئاساییدا پۆشاکی فراوان و ئاسایی دەپۆشێت.

وتیشی، "بوونم لە هۆڵی پەرلەمان زۆر بەسوودە، دەمەوێت ببمە دەنگی گەنجان."

ئ.ل

عارضة أزياء ترشح نفسها للبرلمان! (صور)