چۆنییەتی دابەزاندنی کێشی لەش بە خورما و شیر

چۆنییەتی دابەزاندنی کێشی لەش بە خورما و شیر
2019-03-22

75276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دابەزاندی کێشی لەش بە خورما و شیر یەکێکە لە ڕێگە تەندروستییەکان و یارمەتیدەرە لە تواندنەوەی چەوریی دەوری ورگ و ڕان.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکدا ئاماژە بە چۆنییەتی بەکارهێنانی شیر و خورما دەکات بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

ڕۆژانە ٢١ دەنک خورما لەگەڵ سێ کوپ شیر و دوو بۆ سێ لیتر ئاو بەکابهێنرێت و بخورێت، لەماوەی هەفتەیەکدا هەست بە غۆڕانکاریی لەش دەکرێت لە تواندنەوەی چەوریی زیادەی جەستە.

Image result for ‫رجيم التمر واللبن لإنقاص الوزن وتفتيت دهون الكرش‬‎

سوودەکانی دابەزاندنی کێشی لەش بە خورما و شیر:

- وزە  بە لەش دەبەخشێت و شەکری گلوکۆز و فرەکتۆزی تێدایە،لەگەڵ خورمادا ڕێژەی کالۆرییەکەی ٣١٤ دەبێت، بەمەش وزەی تەواو بۆ جەستە دابین دەکات.

- لە پێکهاتەی خورمادا ژمارەیەکی زۆر ماددەی کانزایی هەیە وەکو سیلینیۆم و مس و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، بەمەش لە %١٥ی کانزاکانی لەش دابیندەکات.

- خورما بەهۆی بوونی کالسیۆم لە پێکهاتەیدا دژە هەوکردنە.

- بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم ومەگنیسیۆم لە خورمادا هاوسەنگی فشاری خوێن رادەگرێت.

- خورما سەرچاوەی سەرەکی دژە ئۆکسانە، لە شێرپەنجەیی سی و قۆڵۆن و مەمک و پڕۆستات و پەنکریاس دەتپارێزێت.

- خورما دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان و چارەسەری بەدهەرسی دەکات.

- بەهۆی بوونی ئاسن لە پێکهاتەی خورمادا چارەسەری کەم خوێنی دەکات.

Image result for ‫رجيم التمر واللبن لإنقاص الوزن وتفتيت دهون الكرش‬‎

چۆنییەتی خواردنی خورما و شیر بۆ دابەزاندنی کێشی لەش:

-بەیانیان: پێنج دەنک خورما و کوپێک شیر بخورێتەوە

-سوکە ژەم: سێ دەنک خورما و نیو کوپ شیر بخورێتەوە

- نیوەڕوان: پێنج دەنک خورما و نیو کوپ شیر بخورێتەوە

- سوکە ژەم: سێ دەنک خورما و نیو کوپ شیر بخورێتەوە

- ئێواران: پێنج دەنک خورما و نیو کوپ شیر بخورێتەوە

Image result for ‫رجيم التمر واللبن لإنقاص الوزن وتفتيت دهون الكرش‬‎

ئ.ل