بۆچی زۆرکات ئافرەتان قژیان کورتدەکەنەوە؟

بۆچی زۆرکات ئافرەتان قژیان کورتدەکەنەوە؟
2019-03-22

17510 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کورتکردنەوەی قژ لەلای ئافرەتان بڕیارێکی قورسە، بەڵام زۆرکات بۆ ئارامبوونەوەی دەروونیان یان گۆڕینی شێواز و ستایلیان قژیان کورتدەکەنەوە.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکدا لە زاری شارەزایانی دەروونی ئاماژە بەو هۆکارە دەروونییانە دەکات کە دەبنە هاندەر تا ئافرەتان بڕیاری کورتکردنەوەی قژیان بدەن، ئەوانیش:

- ئازادی و ڕزگاربوون لە هەندێک یاسا و بنەمای خانەوادە و کۆمەڵگە.

- گۆڕانکاری و هەڵهاتن لە هەندێک شێوازی دووبارەی ژیان و بێزاربوون لە ڕۆتینات، بەئەنجامدانی سەرکەشی هەژماری دەکەن.

- بۆ نیشاندانی هەبوونی و سەلماندنی بیروڕاکانی، نمونە وەکو ئاماژەیەک بۆ وتنی "من لێرەم، من بیروبۆچوونی خۆم هەیە."

- تۆڵەکردنەوە، توێژینەوەکانی پێشوو ئاشکرایانکردووە زۆربەی ئافرەتان کاتێک بڕیاری کورتکردنەوەی قژیان دەدەن، ڕاستەوخۆ لە دوای جیابوونەوەی پەیوەندیی سۆزدارییەوەیە، ئەمەش وەکو تۆڵەیەک کە ئاشقی قژە درێژەکەی بوون.

Related image

ئ.ل