وێنە.. ئەو کەسانەی بەبێ بڕوانامە بوون بە ملیۆنێر

ئەو ملیۆنێرانەی کە بڕوانامەیان نییە
2019-03-22

8286 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو کەسایەتییانەی کە خاوەنی سامانێکی زۆرن و بەهۆی سەروەت و جۆری کارەکانیانەوە ناسراون، لە بنەڕەتدا بڕوانامەی زانکۆ یاخود پەیمانگایان نییە و لە ئاستێکی خوێندندا وازیان هێناوە.

ماڵپەڕی ڕەجول لە بابەتێکی هەمەڕەنگدا ئاماژەی بە ناوی ئەو کەسایەتییە دیارانە کردووە کە خاوەنی سامانێکی زۆرن و بەشێک لە کارەکانیان خزمەتی مرۆڤایەتیی کردووە، بەڵام بڕوانامەی زانکۆیان بەدەستنەهێناوە، ئەوانیش:

- بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.

- ستیڤ جۆبز، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ.

- مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک.

- ڕاڵف لۆرین، دیارترین و دەوڵەمەندترین دیزاینەری جلوبەرگ لە جیهاندا.

- ڕایشڵ ڕای، نووسەری چەندین کتێبی تایبەت بە ئامادەکردنی خۆراکە و چێشتلێنەرێکی بەناوبانگە.

- کۆکۆ شانێل، دیزاینەری دیاری جلوبەرگ و خاوەنی کۆگای فرۆشتنی کڵاو لە پاریس.

ئ.ل