سوودەکانی خواردنی سنگی مریشک

سوودەکانی خواردنی سنگی مریشک
2019-03-22

11712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پێکهاتەی سنگی مریشکدا بڕێکی زۆر لە ماددەی سود بەخش هەیە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ئێسکە پەیکەری لەش و نەمانی هەوکردنی جومگەکان.

ماڵپەڕی سۆمەرییە لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، لە ١٠٠ گرام سنگی مریشکدا نزیکەی ١٠٠ کالۆری بوونی هەیە، ئەمە لەکاتێکدا سنگی مریشک بە پێستەکەیەوە کالۆرییەکەی زیاتر دەبێت، بڕی ٨٥ گرام سنگی مریشک بە پێستەوە نزیکەی ٢٢٠ کالۆری تێدایە.

کوڵاندنی سنگی مریشک کاریگەریی دەبێت لەسەر بری ئەو کالۆرییەی تێیدایە، ١٠٠ گرام سنگی برژاو نزیکەی ١٦٥ کالۆری تێدایە، ١٠٠ گرام سنگی مریشکی کوڵاو ١٥٠ کالۆری تێدایە.

جگەلەو کالۆرییەی لە سنگی مریشکدا هەیە بەڵکو بڕێکی زۆر پڕۆتینیشی تێدایە، لە ١٠٠ گرام سنگی مریشکدا نزیکەی ٢٣گرام پڕۆتین و گرامێک چەوری تێدایە.

Image result for women preparing chicken breast

هەموو ئەو پێکهاتانەی لە سنگی مریشکدا هەیە بەتایبەت بە کوڵاوی سوودی بۆ جەستە هەیە و دەبێتەهۆی:

- بەهێزکردنی ئێسکە پەیکەری لەش

- پاراستنی ماسولکەکانی لەش لە فشەڵبوون

- بەهێزکردنی جومگەکان و پاراستنیان لە هەوکردن

-وزەی پێویست بە لەش دەبەخشێت

- پاراستنی کێشی لەش بەهۆی ئەو چەورییەی لە پێکهاتەیدا هەیە

- پێدانی هەستی تێریی بۆ ماوەیەکی زۆر

- بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە کوڵاوی لەگەڵ سەوزەواتدا دەخورێت

Image result for ‫عدد السعرات الحرارية في صدور الدجاج‬‎

ئ.ل