ڤیدیۆ.. نابینایەک بەشداریی لە ماراسۆنێکدا کرد

2019-03-19

1934 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی نابینای دانیشتووی نیویۆرک، بە هاوکاریی سێ سەگ، ماراسۆنێکی ١٣ میلیی تەواوکرد.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی فۆکس نیوز ئاماژەی بە پیاوێکی نابینا کردووە، کە توانیوویەتی بە هاوکاریی سێ سەگی ڕێنیشاندەر، ماراسۆنێکی ١٣ میلیی تەواوبکات.

تۆماس پانێک سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی "چاوی ڕێنیشاندەر بۆ نابیناکان"، بە هاوکاریی سێ سەگ بە ناوەکانی وێستلی، وافڵ و گەس، توانیوویەتی بەشداریی لە ماراسۆنی "هاڵف ماراسۆنی NYC " بکات و تا کۆتایی ١٣ میل ڕابکات.

پێش دەستپێکردنی ماراسۆنەکە، تۆماس لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی "WABC-TV" وتوویەتی، "سەختترین ڕێگر بۆ من ئەوەیە، بتوانم بە ڕاکردن ماراسۆنەکە تەواو بکەم و بە شێوەیەکی باش لەگەڵ خێرایی سەگەکاندا ڕێکبکەوم."

وتیشی، "سەگ زیندەوەرێکی ڕاکەرە و زۆر حەز بە جووڵە و ڕاکردن دەکەن، زۆر لە ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ سەگەکانماندا ڕادەکەین بۆئەوەی تەندروستییان بپارێزین."

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆماس و سەگەکانە:

 

 ز.ن