بڕێکی زۆر پلاستیک لە گەدەی نەهەنگێکدا دۆزرایەوە

2019-03-19

3834 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەهەنگێکی مردوو زیاتر لە ٤٠ کیلۆ پاشماوەی پلاستیکیی لەناو گەدەیدا دۆزراوەتەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە نەهەنگێک کردووە، کە لەم ماوەیەدا لە کەنار دەریایەکی فیلیپیندا بە مردوویی دۆزرابووەوە و زیاتر لە ٤٠ کیلۆ پاشماوەی پلاستیکیی لەناو گەدەیدا دۆزرابووەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کارمەندەکانی مۆزەخانەی "D'Bone" جەستەی نەهەنگەکەیان لە شاری دەڤاو دۆزیبووەوە. لە پۆستێکی فەیسبووکیشدا ڕایانگەیاندووە، "ئەمە زۆرترین ڕێژەی پلاستیکە کە لەناو جەستەی نەهەنگێکدا دۆزرابێتەوە."

لە بابەتەکەدا باس لەوە کراوە، نزیکەی ١٦ گونیەی برنج و ژمارەیەکی زۆر لە زەرفی پلاستیکیی لەناو گەدەیدا دۆزراوەتەوە.

داڕێڵ بلاتچلی بنیاتنەر و سەرۆکی مۆزەخانەکە لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن وتی، "ئامادە نەبووم ئەم هەمووە پلاستیکە بدۆزمەوە، کە بڕەکەی زۆر بووە، پلاستیکەکە دەستیکردبوو بە پرۆسەی کالسیفیکەیش (ڕەقبوون)."

باس لەوەش کراوە، ڕێژەی زیادبوونی پلاستیک لەناو دەریا و زەریاکاندا لە بەرزبوونەوەدایە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبێت، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی گیانەوەرە دەریاییەکان دروستدەکات.

Image may contain: water and outdoor

Image may contain: one or more people

Image may contain: 2 people

Image may contain: one or more people, people sitting and food

Image may contain: food

Image may contain: one or more people, people sitting and food

Image may contain: one or more people and food

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: one or more people and food

 ز.ن