دیار دێرسیم: گۆرانییەک پێشکەشی بەرخودانی شێلادزێ دەکەین

2019-03-19

3547 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی ناوداری کورد دیار دێرسیم ئاشکرایکرد، لەسەر بەرخودانی شێلادزێ گۆرانییەکی نوێی ئامادەکردووە و بەمنزیکانە بڵاویدەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، "گۆرانییەکی نوێی لەسەر بەرخودانی شێلادزێ ئامادەکردووە و پێدەچێت لەگەڵ هونەرمەند حەسەن شەریف پێکەوە بڵاویبکەنەوە."

دیار دێرسیم وتی، "بە تێڕوانینی من، هیچ جیاوزییەک لە نێوان شێلادزێ و بەرخودانی ساڵی ١٩٨٤ی گەنجانی شاری شەمزینان نییە، بۆیە بە گرنگی دەزانم، ئەم گۆرانییە لەسەر شێلادزێ بڵێمەوە و پێشکەش بە گەنجانی بکەم."

دەربارەی ئاهەنگەکانی ڕۆژانی نەورۆز، ناوبراو وتی، "لە ڕۆژی ٢١ی ئازاردا لە قەندیل و، ڕۆژی ٢٢ی ئازار لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا، ئاهەنگ دەگێڕم."

دیار دێرسیم هونەرمەندێکی دیاری باکوری کوردستانە، ساڵی ۱۹٦٦ لە دەرسیم لەدایکبووە، ناوی ئەحمەد بوڵغتەکینە، ساڵی ۱۹۹۰ یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

 ز.ن