کچێك بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل لە گەرماودا گیانی لەدەستدا

2019-03-19

38471 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی ڕووسی تەمەن ١٤ ساڵ بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکەی کەوتووەتە ناو حەوزی خۆشۆردنەوە لەو کاتەی کە کردبووی بە وایەری شەحنەوە، کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

یولیا فیسۆتسکایا کە لە شاری چیبوکساری لە ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ دەژیا، بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکەی کردبوو بە وایەری شەحنەوە و لەکاتی خۆشۆردندا بەکاریدەهێنا، کارەبا لێیدا و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدا.

The 14-year-old schoolgirl, pictured, had been charging her phone at her home in Cheboksary, Russia at the time

پاش تووشبوونی بەم رووداوە دایك و باوکی بەخێرایی تەلەفۆنیان بۆ ئەمبولانس کرد بەڵام تیمی فریاکەوتن کە گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ مردنی کچەکەیان ڕاگەیاند.

ئەمە سێیەم جارە لە ساڵی ڕابردووەوە ڕوداوی لەم جۆرە ڕوبدات وێڕای ئەوەی چەندین جار ئاگاداری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لە کاتی خۆشۆردندا مۆبایل نەکرێت بە شەحنەوە.

Yulia Vysotskaya, pictured, drowned in the bath after she was given a massive electric shock by her phone when she dropped it in the water

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووشدا پاڵەوانی بەرگریکردن، ئیرنیا ریبینیکۆفا تەمەن ١٥ ساڵ گیانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی لەو کاتەی لە گەرماودا بووە ئایفۆنەکەی بەکارهێناوە کە بە شەحنەوە بووە.

لە پێشتریشدا کسینیا بی تەمەن ١٢ ساڵ بەهۆی ئەوەی کە بە بیستۆک(هێدفۆن) گوێی لە گۆرانی ناو مۆبایلەکەی دەگرت و لە هەمان کاتدا مۆبایلەکەی کردبوو بە شەحنەوە لە ماڵەکەی خۆی لە نزیك مۆسکۆ گیانی لەدەستدا.

This is the third such case reported in little over a year in the country despite public warnings from experts about the deadly risks of using smartphones in the bath. Pictured: Irina Rybnikova, who also died while charging her phone