محەمەدی حاجی مەحمود چی دەڵێت لەبارەی میسییەوە ؟

2019-02-12

90513 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەدی حاجی مەحمود رایگەیاند، کە میسی نەزانێت کورد لە کوێیە بۆچی تۆ لایەنگیریی دەکەیت و لە سلێمانی و هەولێر ئاڵاکەی هەڵدەگریت و بڵاویدەکەیتەوە.

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکرات لە بەرنامەی تاوتوێدا لەبارەی پشتگیریی نەکردنی لە یانەکانی وەك بەرشە و ڕیاڵ و بەتایبەت میسی رایگەیاند، تا ئێستا تەنها دوو کورد هەن لە بەڕازیل و لە بەرشەلۆنە وەك بینیتان دوو کورد چوون بۆ لای میسی، پێی وتن ئێوە چین وتییان کوردین، میسی وتی کورد لە کوێیە؟ کەوتووەتە کوێوە؟ جا کە ئەو نەزانێت کورد لە کوێیە بۆ تۆ لایەنگری دەکەیت و لە سلێمانی و هەولێر ئاڵاکەی هەڵدەگریت و بڵاوی دەکەیتەوە بەبێ ئەوەی ئەو بزانێت تۆ لە چ جوگرافیاییەکی لەم سەر زەمینەدا.

ئاشکراشی کرد، یاری تۆپی پێ دەکات و هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.

محەمەدی حاجی مەحمود لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کاتەی لە شاخیشبوون گۆڕەپانی یاری تۆپی پێیان هەبووە و ئەو جۆرە یارییەیان کردووە، و ئێستاش بەردەوام یاریگای تۆپی پێیان هەیە و ئێستاش هەیانە، بۆیە دوور نییە لە وەرزش و ئاگاداری ئەو لایەنەیە.

وتیشی،  "سەیری یارییە جیهانییەکان دەکەم و هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیام."

جەختی لەوەش کردەوە، هاندەری هیچ یانەیەك نییە وەك بەرشە و ڕیاڵ، هۆکاری لایەنگیریشی لە ئەڵمانیا ئەوەیە کە لە ئێستادا لەو وڵاتە ژمارەیەکی زۆر کورد هەن، لە ساڵی نەوەدەکاندا ٥٠ هەزار کوردی عێراقی لێبووە و ئەڵمانیا بەجۆرەها شێوە یارمەتی کوردیان داوە، بۆیە پشتگیرییان لێدەکات.

ژ.ن