پڵنگێک لە ماڵێکی ناو شاردا دەدۆزرێتەوە

پڵنگێک لە ماڵێکی ناو شاردا دەدۆزرێتەوە
2019-02-12

8968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتێک چەند کەسێک بە مەبەستیی جگەرەکێشان دەچنە ناو ماڵێکی چۆڵکراودا لە شاری هیوستنی ئەمریکا، پڵنگێکیان دۆزیبووەوە.

لەبابەتێکی ماڵپەڕی فۆکسنیوزدا ئاماژەی بە دۆزینەوەی پڵنگێکی پێگەیشتوو کردووە کە لە لایەن چەند کەسێکەوە لە ناو ماڵێکی ناو شاری هیوستندا دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی لێدوانێک لەگەڵ یەکێک لەو کەسانە بۆ کەناڵی ناوخۆیی KTRKی شاری هیوستن، ڕایگەیاندبوو، "پڵنگێکی ٤٥٠ کیلۆگرامی لەناوی ماڵێکی چۆڵدا بەجێهێڵدرابوو".

پۆلیسی شاری هیوستن کاتێک پەیوەندییان پێوە کراوە دەربارەی پڵنگەکە زۆر سەرسامبووبوون و پاش ئەوەی سەردای ماڵەکەیان کردبوو پڵنگەکەیان دۆزیبووەوە.

پۆلیس ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەو قەفەسەی کە پڵنگەکەی تیابوو، زۆر گەورە و قایم نەبوو و لە ناو گەراجی ماڵەکەدا دانرابوو.

بەزووترین کات پڵنگەکەیان بە دەرمان خەواندبوو و بردبوویان بۆ "BARC Houston"، کە دەزگایەکە بۆ چاودێری کردنی ئاژەڵانی کێوی لەناو شارەکەدا.

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی پڵنگەکەیە:

 ز.ن