ڤیدیۆ.. منداڵێکی ساوا لە ناو ئاوەڕۆیەکدا دەرهێنرا

ڤیدیۆ.. منداڵێکی ساوا لە ناو ئاوەڕۆیەکدا دەردەهێنرێت
2019-02-12

78819 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتەیەکی ڤیدیۆی دەرهێنانی منداڵێکی ساوا لە ئاوەڕۆیەکی لافاوی شارێکی ئەفریقای باشوور بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە گرتەیەکی ڤیدیۆی دەرهێنانی منداڵێکی ساوا کردووە، کە لە ناو ئاوەڕۆی لافاوی یەکێک لە شارەکان ئەفریقای باشوور دەردەهێنرێت.

چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەکە گوێیان لە دەنگی گریانی منداڵێکی ساوا بووبوو لە نزیکی ئاوەڕۆیەکی تایبەت بە کاتی لافاو و خێرا بەرپرسانی فریاکەوتنیان ئاگادارکردبووەوە.

تیمەکانی فریاکەوتن بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر خەریکی دەرهێنانی منداڵەکە بوون و ناچار بوون کە چەند بەشێکی ئاوەڕۆکە هەڵبکەنن بۆ ئەوەی بگەن بە منداڵەکە.

تا ئێستا پۆلیسی شارەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ دۆزینەوەی باوانی ئەم منداڵە ساوایە و ئەو کەسانەی کە ئەم منداڵەیان لە ناو ئاوەڕۆکەدا بەجێهێشتبوو.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕزگارکردن و دەرهێنانی منداڵەکەیە لە ناو ئاوەڕۆکەدا:

ز.ن