دارێکی تەمەن ٤٠٠ ساڵ دەدزرێت

2019-02-12

7381 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند دارێکی بۆنسای (Bonsai Tree) چینی دزران کە یەکێکیان تەمەنی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵبوو.

 لەبابەتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێندا ئاماژە بە خێزانێکی چینی کراوە، کە کاریان بەخێوکردن و پاراستنی ئەم دارە بەتەمەنانە بووە و لە هەفتەی ڕابردوودا ٧ داری بۆنسایان لێدزرابوو.

سێیجی لیمۆرا و خیزانەکەی گیۆمی دانیشتووی شاری تۆکیۆی ژاپۆن،  لە لێدوانێکدا لەگەڵ پەیامنێرێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێندا وتیان، "ئەم دارانە بەنرخترین و گرنگترین دارەکانمان بوون".

وتیشیان، "بە هیچ وشەیەک ناتوانین نیگەرانیمان دەرببڕین".

کۆی نرخی دارەکان زیاتر لە ١١٨ هەزار دۆلار بووە.

یەکێک لە دارە دزراوەکان کە ناوی "Shimpaku Juniper" و تەمەنی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ بوو، بە یەکێک لە بەنرخترین داری بۆنسای هەژمارکرابوو لە ژاپۆن کە نرخەکەی دەگەیشتە ٩١ هەزار دۆلار.

A staff member waters Bonsai in Saitama, Japan.

دەربارەی ئەو دارەوە وتیان، "ئەم دارە دەتوانێت بۆ هەتاهەتایی بژی، بەڵام پێویستە بە بەردەوامی ئاو بدرێت".

داری بۆنسای هەرچەندە سەرچاوەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، زۆر کات بە داری ژاپۆنی ناودەبرێن و ئەم دارانە بە چەند تەکنیک و شێوازێکی تایبەتی کۆن بەخێودەکرێن.

Image may contain: people sitting

 ز.ن