بەهۆی ئافرەتێکەوە فڕۆکەخانەیەک بۆ ماوەیەک داخرا

بەهۆی ئافرەتێکەوە فڕۆکەخانەیەک بۆ ماوەیەک داخرا
2019-02-12

2949 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد، بەهۆی گومانکردن لە بوونی ئافرەتێکی نیمچە ڕووت، فڕۆکەخانەی ویلایەتی کارۆلاینا لە باشوری وڵاتەکە داخرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فلۆرنس مۆرنینگ نیوزی ناوخۆیی، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی فلۆرەنسا بۆماوەی دوو کاتژمێر گەشتەکانی راگرت و دەرگای سەرەکی بینای فڕۆکەخانەکەش داخرا، ئەوەش دوای ئەوەی چەند شایەتحاڵێک رایانگەیاد بوو کە ئافرەتێکی نیمچە ڕووت کە تەنها جلی ژێرەوەی لەبەردایە بەنێو فڕۆکەخانەکەدا ڕادەکات.

لی مارش بەرپرسی ئەمنی فڕۆکەخانەکە ئاشکرایکرد، ئەو ئافرەتە تەنها جلی ژێرەوەی لەبەردابووە و هیچ شتێکی تری پێنەبووە.

هۆکاری داخستنی فڕۆکەخانەکەشی بۆئەوە گەڕاندەوە لەکاتی باشنەبوونی بارودۆخی فڕۆکەخانەکە یان گومانکردن لە هەرشتێک فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەکان ڕادەگیرێت و فڕۆکەخانەکەش رادەگیرێت.

 دواتر بە هاوکاری پۆلیس و سەگی پۆلیسی دوای گەڕانێکی دوو کاتژمێری ئافرەتە نیمچە ڕووتەکەیان لە شوێنی کۆکردنەوەی ئاو لە نزیک فڕۆکەخانەکە دۆزییەوە، دوای دەستگیرکردنی ئافرەتەکە رەوانەی نەخۆشخانەیەک کراوە لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی ئافرەتەکە.

ئ.ل