ڤیدیۆ.. شێوازێکی نوێی قژبڕین بە لێزەر

2019-02-12

3548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا شارەزایەکی بواری جوانکاریی خانمان لە ئارایشتگاکەی بەلێزەر قژی خانمان دەبڕێت، کە پێشتر چەقۆ و شمشێر و ئاگری بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنا.

ئەلبێرتۆ ئۆلمیدۆی ئیسپانی شارەزا لەبواری ڕێکخستن و بڕینی قژی خانماندا، کە بەوە ناسراوە هەمیشە بە بیرۆکە نوێکانی سەرنجی خانمانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە تاوەکو سەردانی ئارایشتگاکەی بکەن بۆ بڕینی قژیان.

لە کارەکانی پێشتریدا شمشێر و ئاگر و چەقۆی بەکارهێناوە بۆ بڕینی قژی خانمان، بەڵام لە ئێستادا رایدەگەیەنێت کە تیشکی لێزەر باشترە بۆ بڕینی قژی خانمان.

لە ئارایشتگاکەی خۆی کە دەکەوێتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە لێزەر بەکاردەهێنێت، رایدەگەیەنێت کە بەکارهێنانی لێزەر باشترە و بەبەراورد بە چەقۆ و شمشێر مەترسیی کەمترە، جگەلەوەش لێزەر بەشێوەیەکی ڕێک و جوان تاڵەکانی قژەکە دەبڕێت و زیانی بۆ خانمەکە نابێت.