ڤیدیۆ.. نوێترین دەرکەوتنی کەمال محەمەد لە NRT2

2019-02-12

26299 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کەمال محەمەد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بۆ ڤالانتاین میوانی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دووە، لەبەرنامەکەدا باس لە پڕۆژەی نوێی هونەریی خۆی دەکات.

کەمال محەمەد جگە لە پێشکەشكردنی چەند گۆرانییەکی عاشقانە، نوێترین پڕۆژەی هونەریی خۆی بۆ ئێن ئاڕ تی دوو ئاشكرا کرد، کە سازکردنی کۆنسێرتێکە لە سلێمانی.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆنسێرتەکەیدا کە لەمانگی ئازاردا سازدەکرێت و هەوڵدەدات لەو کۆنسێرتەدا بەرهەمی نوێ پێشکەش بەهەوادارەکانی بکات.

لە بەرنامەکەدا هونەرمەند کەمال محەمەد بە ئیحساسێکی زۆر و چاوی پڕ فرمێسکەوە باس لە بەجێهێشن و لەدەستدانی کەسێکی نزیکی دەکات و دەڵێت ئەوە زۆر بێتاقەتی کردووە.

ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو بۆ ئەم بەرنامەیە سەردانی هونەرمەندەکانی هاوڕێ و هاوکاری کەمال محەمەدی کردووە، لە ڕاپۆرتێکدا وتەو ڕای ئەوان لەسەر کەمال محەمەد و کارەکانی دەخرێتەڕوو.

بەرنامە تایبەتەکەی کەمال محەمەد ئێوارەی پێنجشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩، کاتژـیر ٦ی ئێوارە لە بەرنامەی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو پێشکەش دەکرێت.

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵى ١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.