ئەنجامدانی چەند کارێک پێش نوستن هۆکارە بۆ خەوێکی باش

ئەنجامدانی چەند کارێک پێش نوستن هۆکارە بۆ خەوێکی باش
2019-01-13

18753 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرنگیدان بەو خواردن و خواردنەوانەی کە شەوان پێش نوستن دەیخۆیت و گەرماوکردن لەو کارانەن کە یارمەتیدەرن لە باش نوستن و بەدەسهێنانی خەوێکی قوڵ بەجۆرێک بەیانییەکەی هەست بە ماندوێتی و بێزاری نەکەیت.

ماڵپەڕی Step to health لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بەو کارانە دەکات کە پێش نوستن ئەنجام بدرێت بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی باش، ئەوانیش:

- بە دوربوون لە خواردنی قورس لە شەواندا و خواردنە سوکەکان بخورێت.

- لە جێگەی نوستن نان نەخورێت و بیرنەکردنەوە لە کارەکانی ڕۆژانە و بەکارنەهێنانی سۆشیاڵ میدیا.

- بەپێی پێویست ئاو بخورێتەوە تا نیوە شەو خەبەر نەبێتەوە بۆ چوونە توالێت.

- گرنگیدان بەو خواردنانەی مێشک و دەروون ئارام دەکەنەوە وەکو کاهو و چایی بەیبوون.

- پێش نوستن گەرماوێکی شلەتێ بکرێت بۆ ئارامبوونەوەی مێشک و لەش و نەمانی هەستی ماندوێتی.

ئ.ل