کچان کاتێک شکستدەهێنن ئەم کارانە دەکەن

کچان کاتێک شکستدەهێنن ئەم کارانە دەکەن
2019-01-12

24131 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچ کاتێک لە بابەتێکی تایبەت بە ژیانی هاوڕێیەتیی یان پیشەیی و سۆزدارییدا شکست دەهێنێت و تووشی شکست دەبێت کۆمەڵێک کار ئەنجامدەدات کە بەهۆیەوە هەست بە باشبوون و، ئارامبوونەوەی دەروون و دووبارە هەستانەوە دەکەن.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکدا ئاماژە بەو کارانە دەکات کە کچان لەکاتی شکستهێنان ئەنجامی دەدەن، ئەوانیش:

- هەندێکجار قژیان کورت دەکەنەوە.

- بۆ ماوەی ڕۆژێک یان ماوەیەکی کەم لە سۆشیاڵ میدیا دووردەکەونەوە.

- کاتێک هەستی بەوە کرد دوورکەوتنەوەی لە سۆشیاڵ میدیا بەلای کەسەوە گرنگ نییە، دووبارە بەکاریدەهێنێتەوە.

- بازاڕ دەکات بۆ ئارامبوونەوەی دەروونی.

- وێنەکانی لە واتسئاپ و سۆشیاڵ میدیا دەسڕێتەوە تا ئەوکاتەی لە شکستەکەی دەربازی دەبێت.

- لەکاتی نانخواردندا چێژی لێ وەردەگرێت و شەوانیش زۆرکات نان دەخوات.

- بە تەنها لە ژوورەکەیدا گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات، بەمەش هۆڕمۆنی دڵخۆشی بەزردەبێتەوە.

- هەندێک لە کچان کتێب دەکڕن و دەیخوێننەوە، بەتایبەت ئەو جۆرانەی لە کێشەکەی یان لە ئامانجی ژیانییەوە نزیکە، یان هاندانی تێدا دەبێت تا هەنگاوی سەرکەوتوو بنێت.

- لە ژووری دانیشتندا ڤیدیۆ یان وێنەیەکی سێڵفی خۆی بڵاودەکاتەوە، بە ئامانجی نوێوە لە سۆشیاڵ میدیا دەردەکەوێتەوە.

- لە کۆتاییدا ئەگەر هۆکارەکەی خۆشەویست یان مێردەکەی بێت، دووبارە لە سۆشیاڵ قبوڵی دەکاتەوە و نامەی بۆ دەنێرێت، یان ئەگەر هۆکاری بێدەنگی بەرامبەرەکەی بێت دوای باشبوونی نامەی بۆ دەنێرێتەوە.

Image result for when girls fail emotion

ئ.ل