ڤیدیۆ.. بیرۆکەیەکی ئاسان بۆ پاککردنەوەی بنی ئوتوی جل

ڤیدیۆ.. بیرۆکەیەکی ئاسان بۆ پاککردنەوەی بنی ئوتوی جل
2019-01-12

95569 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بیرۆکەیەکی نوێ بەکارهێنراوە بۆ لێکردنەوەی ئەو پارچە سوتاوانەی کە بە بنی ئوتوی جلەوە نوساون، بە بەکارهێنانی دەنکێک حەپ لە ماوەیەکی کەمدا بنی ئوتووەکە پاکدەبێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا کۆمەڵێک لە خەڵکی ئوستراڵیا ئامۆژگاری تایبەت بە پاککردنەوەی ماڵ و کەرەستەکانی ماڵ بڵاودەکەنەوە، خانمێک گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بە چۆنییەتی پاککردنەوە و سپیکردنەوەی بنی ئوتوی جلوبەرگ دەکات.

زۆرکات بەهۆی بێئاگایی یان زۆر بەکارهێنانی ئوتو بەبێ پاککردنەوەی، بنەکەی پارچە قوماشی پێوە دەسوتێت و لێکردنەوەی ئاسان نابێت، کە زۆرکاتیش دەبێتەهۆی ناشرینبوونی ئەو جلەی کە ئوتوی پێ دەکرێت.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بە پشتبەستن بە دەنکێک حەبی ئازارشکێن "پانادۆڵ" بنی ئوتووەکە پاکدەبێتەوە.

کاتێک ئوتووەکە داگیرساوە و گەرمە پارچەیەک حەبی پانادۆڵ بخرێتە سەر بەشەکانی ئەو شوێنەی کە پیس و ڕەشە و، لەڕێگەی موکێشێکەوە پارچە حەبەکە بۆ تەواوی شوێنەکانی بنی ئوتووەکە بگوازرێتەوە تا بەتەواوی دەتوێتەوە و دەبێتەهۆی لێکردنەوەی ئەو قوماشە سوتاوانەی کە بە بنی ئوتووەکەوە جێماوە، پاشان بە پارچەیەک قوماش کە ماددەی نایلۆنی تێدا نەبێت بنی ئوتووەکە بسڕە، لە کۆتاییدا دەبینیت بنی ئوتووەکە سپیبووەتەوە.

ئ.ل