ئەو ئاماژانەی دەریدەخەن جەستەت ڤیتامینی کەمە

ئەو ئاماژانەی دەریدەخەن جەستەت ڤیتامینی کەمە
2019-01-12

58083 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 لەگەڵ کەمبوونەوەی ڤیتامینە پێویستەکانی جەستە نیشانە و کاردانەوەکانی لە جەستەدا دەردەکەوێت، کە هەندێکیان دەتوانرێت بە ئاسانی هەستیپێبکرێت.

ماڵپەڕی "هێڵسی ئاند پریتی" لە بابەتێکیدا ئاماژە بە کۆمەلێک نیشانە دەکات کە دەریدەخەن جەستە ڤیتامینی پێویستی کەمە:

- لاوازبوونی نینۆکەکان و هەڵوەرینی قژ، بەهۆی کەمی ڤیتامین B7, B3ـەوەیە.

- قڵیشانی لێو و وشکبوونەوەی پێست زۆربەی کات بەهۆی کەمی ڤیتامین B1, B2 ڕوودەدات.

- خوێنبەربوونی پوک، بەهۆی کەمی خواردنی سەوزە و میوە و ڤیتامین Cـەوە ڕوودەدات.

- لاوازی ئاستی بینین بەتایبەت لە شەودا، بەهۆی کەمی ڤیتامین Aـەوە ڕوودەدات، خواردنی ڕۆن ماسی و جگەر بۆ چارەسەرکردنی گرنگە.

- بوونی کڕێش لە قژدا، بەهۆی کەمی ڤیتامین B6, B3, B2 ڕوودەدات، لە زۆربەی بەشەکانی لەشدا کڕێش دروستدەبێت وەکو برۆ و ڕووخسار.

- بوونی پەڵەی سور یان سپی، کەمی ڤیتامین C, A هۆکارن تیایدا؛ باشترە گرنگی بە خواردنی هێلکە و ماسی و سەوزە و میوە بدرێت.

- بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی فشاری خوێن، کەمی ڤیتامین D و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارن؛ کە لە سپێنەی هێلکە و ماسی تونە و جگەری مانگادا دەستدەکەوێت.

- زیادبووونی ئارەقکردنەوە، بەهۆی کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا، کە دەتوانیت جگە لە خواردن، لە ڕێگەی کەمتر دانیشتن لەبەر شاشەی کۆمپیوتەر و زۆر دانیشتن خۆت بەدووربگریت.

- ماندوێتی زۆر و خەواڵوویی، ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین B12 و بەمەش ڕێژەی ئۆکسجین لە لەشدا کەمدەبێتەوە.

- فشەڵبوونی ئێسک، کەمی کالیسیۆم و ڤیتامیناتەکان لە لەشدا هۆکاری سەرەکی فشەڵبوونی ئێسک و ماسولکەکانە.

ضعف الأظافر مؤشر على نقص فيتامين B7.

ئ.ل