چوارکەس لەسەر دراوە ئاڵتونییەکە دادگایی دەکرێن

چوارکەس لەسەر دراوە ئاڵتونییەکە دادگایی دەکرێن
2019-01-12

4731 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا، دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە دەستیپێکرد کە لەسەر دزینی دراوێکی ئاڵتونی، لە مۆزەخانەی بۆدیی ئەڵمانی دەستگیرکرابوون.

ئەو دراوە دزراوە لە ئاڵتوونی خاوێن دروسکراوە و نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی دا ئاماژە بە دادگاییکردنی ئەو چوار کەسە دراوە کە دراوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە مۆزەخانەی بۆدی ئەڵمانی دراوێکی ئاڵتوونییان دزییبوو.

ئەم دراوە ئاڵتوونییە کەنەدییە کێشەکەی ١٠٠ کیلۆگرامە و ناوی "f"Big "Maple Leaە، لە ئاڵتونی خاوێن ٢٤-کارێت دروستکراوە و نڕخەکەی دەگاتە ٤.٣ ملیۆن دۆلار.

ئەو چوارکەسە لە خێزانێکی لوبنانین و نیشتەجێی ئەڵمانیا، بەبەکارهێنانی پەیژەیەک و عەرەبانەیەکی دەستی و ئۆتۆمبێلێک دزییەکەیان کردووە.

ئەمە وێنەی دووانە لە دزەکانی دراوەکەی لەناو دادگادا کە دەموچاویان داپۆشییەوە:

Defendants in court, 10 Jan 19

تا ئێستا لێکۆڵەرەوەکان نەیاتوانییوە دراوەکە بدۆزنەوەوە و لەوباوەڕدان ئاڵتونەکە لەت کراوە بۆ چەند بەشێک یان توێنراوەتەوە بۆ ئاڵتونی خاو و فرۆشراوە.

ئەم دراوە یەکێک بوو لە پێنج دراوی ئاڵتونی کەنەدی کە پەخشرابوو بەو مۆزەخایەنە.

ز.ن