بەم نیشانانەدا بزانە تووشی رۆماتیزمە بوویت

بەم نیشانانەدا بزانە تووشی رۆماتیزمە بوویت
2019-01-12

26039 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مرۆڤ بەچەندین جۆری جیاواز تووشی ڕۆماتیزمە دەبێت، کە نەخۆشییەکی دژەخۆییەو بەرگری سروشتیی لاوازدەکات و جومگەکان تووشی  لەناوچوون و داخوران و هەوکردن دەکات.

لە بابەتێکی پزیشکیی ماڵپەڕی "Your Signs Explained"دا ئاماژە بە هەندێک لە نیشانەکانی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە کردووە، کە لایەن پزیشکانەوە خراونەڕوو و پێوسیتە هەموو کەسێک ئاگاداری بێت، لەوانە:

-هیلاکی و شەکەتی بەردەوام.

Fatigue

-هەبوونی تا بە بەردەوامی.

Low grade fever

-دابەزینی کێشی لەش.

Weight loss

-ڕەقبوونی جوگەکان.

Stiffness

-ئازاری بەردەوامی جومگەکان.

Joint pain

-سووربوونەی جومگەکان.

Joint redness

-هەڵئاوسانی جومگەکان.

 Joint swelling

-هەستکردن بە گەرمییەکی بەردەوام لە جومگەکاندا.

Joint warmth

-سڕی و هەستکردن بە ختوکە لە جومگەکاندا.

Numbness and tingling

بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و تەشەنە نەکردن و وەرگرنتنی چارەسەر، پێویستە لە کاتی دەرکەوتنی ئەم ئاماژانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

 ز.ن