بۆچی لە کوردستان کەمترین کەسی ڤیگنیزم هەیە؟

2018-05-06

5506 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤێجێتێریان دەتوانرێت وەک ڕژێمێکی خواردن سەیربکرێت، ئەو کەسانە تەنها گۆشتی ئاژەڵەکان ناخۆن، بەڵام ڤیگنیزم بەرهەمی ئاژەڵەکانیش ناخۆن و بەکاری ناهێنن، وەک هێلکە و بەرهەمە سپیایی و شیرەمەنییەکان، چونکە بڕوایان وایە ئەوەی کە لەکێڵگە پەلەوەرییەکاندا دەگوزەرێت کە مترنییە لە کوشتنی ئاژەڵەکان.

ڤیگنیزم (Veganism) پێکھاتووە لە (خۆراک ڕێکخستن و فەلسەفەی پاراستنی مافی ئاژەڵان) کە بەکارھێنانی بەرھەمی ئاژەڵان ڕەتدەکاتەوە، شوێنکەوتووی ھەر کامێک لە ژەمە خۆراکییەکە و فەلسەفەکە بە ڤیگن ناسراون، لە پێناو پاراستنی مافی ئاژەڵان و قۆرخکردنی بۆ بازرگانیکردن.

زانکۆ بەخشی  چالاکوانی ڤیگنیزم، لە بەرنامەی (کورسیی سوور) لە کەناڵی NRT2 باسی لە ڕووەکیبوون و ئەو کەسانەکرد کە گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر و باڵندە ناخۆن و خۆیانی لێ بەدوور دەگرن و لە بری ئەوە بەرهەمە ڕووەکییەکان دەخۆن، هەر لە بەرنامەکەدا جگە لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڤێجێتێریان، لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا هاوڵاتیان نکوڵییان لە رێژەیەکی زۆری بەکارهێنانی گۆشت نەکرد لە کوردستان.

ئەو چالاکوانەی ڤیگنیزم پێیوایە مرۆڤ لە پێناو پیشەسازی و بازرگانیدا بێگوێدانە مافی ئاژەڵان و هەست و سۆز لە جیهاندا ئاژەڵ و پەلەوەر لەخراپترین دۆخدا گەورە دەکات و بە ناسروشتی خۆیان و بەرهەمەکانیان زیاد دەکەن، ڤیگن دژی پێشەسازیکردنە بەئاژەڵ و پەلەوەرەوە.

زانکۆ بەخشی دەڵێت: کۆمەڵگا لەبەر ئاژەڵان ڕوو لە ڤیگن ناکات، بەڵام دڵنیام لەبەر تەندروستی خۆیان لەپێناو تێکچوونی ژینگە و کەمی ئاو  و وشکە ساڵی ناچارن ڕوو لەڤیگن بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕووەکیبوون (ڤیگنیزم و ڤێجێتێریان) چۆنیەتی دوورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر، لێرەدا تەواوی بەرنامەکە ببینن.