ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە وێنەگرتنی ئەو فلمەی کە هەڵوێست تێیدا بەشدارە

گۆرانیبێژ هەڵوێست
2018-11-03

5648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بڕیارە ئەمڕۆ کاری وێنەگرتنی فلمی پەیکەری دڵ دەستپێبکات کە بەرهەمێکی نوێیە و بیرۆکەی عەبدولغەفار عەبدوڵایە، هونەرمەندی سینەماکار شوان عەتووف کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر لە فلمەکەدا رۆڵ دەبینن.

رۆژی چوارشەممە (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا، پڕۆژەکە راگەیەنراو بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی وێنەگرتنی فلمەکە دەستپێبکات و لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشبکرێت.

لە پاش بڵاوکردنەوەی کلیپی "عەشق" کە یەکێكە لە تراکەکانی ئەلبومی ٧٠٠ دیناری عێراقی، بەشداریکردن و بەرهەمهێنانی فلمێکی سینەمایی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، فلمێکی سینەمایی گۆرانی ئامێزە، کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواودەبێت و لە سینەماکان نمایشدەکرێت، ئەوەشی وت "دڵنیام ئەم فیلمە ئەو بۆشاییانە پڕدەکاتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە سینەمای کوردیدا هەبووە".

هەڵوێست ئەوەی خستەڕوو کە چیرۆکی فلمەکە باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات، زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە کە لەلایەن ( زیاد ئەسعەد)ەوە نوسراون و میلۆدییان بۆ دانراوە، فلمەکە بەرھەمی مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە. ئەو ئەکتەرانەی لە فلمەکەدا ڕۆڵدەبینن هەموویان ئەکتەرە دیار و بەناوبانگەکانی کوردستانن، سیناریۆی فیلمەکە لە وڵاتی ئێران نوسراوە.

هەڵوێست محەمەد لە شاری هەڵەبجە لەدایكبووە، دانیشتووی شاری سلێمانییە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیارییە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە، رۆژی (١١ی ئابی ٢٠١٨) یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بەناوی (700IQD) بڵاوکردەوە.

Image may contain: 1 person, standing and text

Image may contain: 4 people, including Abdulxhfar Abdulla and Halwest Muhamad Abdullah, people smiling, people standing and suit

Image may contain: 4 people, including Abdulxhfar Abdulla, beard

Image may contain: 5 people, including Abdulxhfar Abdulla, people standing and indoor

Image may contain: 1 person, standing and indoor