شەپۆل لە تاران کۆچی دوایی کرد و لە مەهاباد بەخاکسپێردرا

2018-05-27

2937 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی دوێنێ دکتۆر (محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی) ناسراو بە (شه‌پۆل) لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک گۆڕی هێمن و هەژاری بەخاکسپێردرا.

محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی شاعیر و نوسه‌ر و مامۆستای زانکۆ، لە شاری مه‌هاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، تا ئێستا جگە لەوەرگێڕان، ٣٥ کتێبی چاپکراوی هەیە، هەموو قورئانی کردووە بەکوردی کە چه‌ندین جار له‌ هه‌رێمی کوردستان و ئێران چاپ کراوەتەوە.

شەپۆل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی زمان و فه‌رهەنگ و هونه‌ری کوردیی بوو، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمه‌ڵگەی کوردانی دانیشتووی تارانیش بوو، وەک نوسەر و لێکۆڵەر و وەرگێڕ خەڵاتی ده‌زگای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌درخانی پێبەخشراوە.