بۆ یەکەمجار لە شاشەی NRT2 درامای "سەراب" پەخشدەکرێت

2018-05-15

21044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ یەکەمجار لە کەناڵی NRT2 لە شەوانی ڕەمەزاندا درامای "سەراب" پەخشدەکرێت و یەکەم شەوی ڕەمەزان دەستپێدەکات.

دەرهێنەری دراماکە مەریوان ئیبراهیم بە ماڵپەڕی NRT2ی ڕاگەیاند، "درامای سەراب خۆی لە ١٩ ئەڵقەی ٣٥ خولەکیدا دەبینێتەوە و لە نوسینی دڵبەند مستەفایە، چەندین هونەرمەندی ئەم شارە ڕۆڵی تێدا دەبینن لەوانە (جوانە مەرگ پشتیوان نوری، هەواڵ عوسمان، بەکر مستەفا، شایی عوسمان و کۆمەڵێك هونەرمەندی دیکە) ڕۆڵی تێدا دەبینن."
دەرهێنەر سەبارەت بە چیرۆکی دراماکە وتی، "چیرۆکێکی کۆمەڵایەتییە و هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگەی کوردەوارییە، خۆی لە چەند کێشەیەکی کۆمەڵگاکەمان دەبینێتەوە بەتایبەت ئەو کێشانەی کە لە ئەمڕۆدا تووشی ئافرەت دەبن، لەڕێی دراماکەمانەوە ئەوەی تاوەکو ئێستا بە نهێنی کراوە و باسنەکراوە ئێمە لەڕێی دراماکەمانەوە باسمانکردووە".

هەر لەبارەی ناوەرۆکی دراماکەوە دەرهێنەر ئاماژەی بەوەش کردووە، "کارێکی ڕۆمانسی عاشقانەیە، دابڕانە لە خۆشەویستی و بەجێهێشتنی نیشتیمانە، بەڵام خۆشبەختانە ئەم ئیشە کۆکراوەی ئەوەیە کە ماوەی چەند ساڵە درامای کوردیمان نەبووە و نەمانکردووە، بە ستایل و کارێکی دەرهێنانی زۆر جوان هەم لەڕووی سیناریۆوە و هەم لەڕووی لایتینگەوە کاری باشمان بۆ کردووە و بۆ یەکەمجار لە ڕەمەزاندا لە شاشە جوانەکەی NRT2ەوە پەخشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە دواهەمین کار بوو کە پشتیوان نوری بەدەوی ڕۆڵی تێدابینی و بەداخەوە کە خۆی نەیبینی.

هەموو شەوێك لە مانگی ڕەمەزاندا جگە لە شەوانی هەینی کاتژمێر (١٠:٠٠)ی شەو درامای سەراب پەخشدەکرێت.

ژ.ن