بۆ ژنانی دووگیان.. بۆئەوەی لە داهاتوودا منداڵێکی زیرەکت هەبێت ئەم خواردنانە بخۆ

2018-08-23

85119 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 جۆری ئەو خواردنەی ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیدا دەیخۆن لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر ئاستی زیرەکی منداڵەکانیان دەبێت، لەو خواردنانەش وەکو ماسی سەلەمون و ناوکە کولەکە.

ماڵپەڕی "عائیلەتی" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو خواردنانە دەکات کە ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیدا دەیخۆن کە هۆکارن بۆ زیادبوونی ئاستی زیرەکی منداڵ، ئەوانیش:

١. ماسی سەلەمون

دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣ و یۆد، پێویستە هەفتەی دووجار بخورێت.

٢. ناوکە کولەکە

ڕێژەی زینک لە لەشی کۆرپەلەدا زیاتردەکات و ئاستی چالاکی مێشکی باش دەکات.

٣. سەوزە

بەتایبەت ئەو جۆرە سەوزانەی کە گەڵاکانیان ڕەنگ سەوزی تۆخە وەکو شویت و نەعنا و سپێناغ و سڵق، پێویستە پێش و دوای دووگیانیش بخورێن.

٤. هێلکە

دەوڵەمەندە بە ماددەی ترشی کۆلین، کە چالاکی خانەکانی مێشک زیاتر دەکات و بیرەوەری بەهێز دەکات.

Related image

ئ.ل