پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-05-23

72119 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

چارەسەرکردنی گرفتەکانی کار و پیشەکەت پێویستی بە کاتە، پێویستە خۆڕاگر بیت و بەرپرسیارەتی تەواو هەڵگری بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانت.

بە زۆر حەز و ئارەزووەکانت بەسەر خۆشەویستەکەدا مەسەپێنە، چونکە لەوەدەچێت ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەی تۆی بەدڵ نەبێت و بیر لە جیابوونەوە بکات.

زیادەڕۆیی لە خواردنی سورەکراوەکان لە شەودا دەبێتە هۆکاری قەڵەوبوونت و پێویستە کەمیان بکەیتەوە و سەوزە و میوە بخۆیت.

توڕەبوون و ڕەتکردنەوەی هاوپیشەکانت، دەبنە هۆکاری ئیزعاجبوونی زۆر لە هاوپیشەکانت، بۆیە واباشە لەسەرخۆ و ئارام بیت لە مامەڵە کردنت لە گەڵیان.

دەرباز دەبیت لە هەستکردن بە بێتاقەتی و دڵتەنگی بەهۆی پەیوەندییەکەی پێشووت و دووبارە دەستدەکەیت بە گەڕان بە دوای خۆشەویستی نوێدا.

ڕەنگە تووشی هەڵامەت و پەتا بیت بەهۆی کەمی بەرگری جەستەت و بۆیە پێویستە لەسەر ڕینماییەکانی پزیشکەت بڕۆیت و بەردەوامبیت لە سەر خواردنی ڕوەکی پزیشکی.

هەندێک کەس هەوڵ دەدەن سومعەت تێکبدەن ، بەڵام سەرکەوتوو نابن و پێویستە ڕاهێنانی وەرزشی نوێ ئەنجام بدەیت.

هەڵسوکەوتی باشت لەگەڵ خۆشەویستەکدا دەبێتە هۆی باشترکرنی پەینوەندی نێوانتان و هەست بە نیشانە ئەرینییەکانی دەکەیت لە ژیانی ڕۆژانەتاندا.

زۆر ڕەق و سارد مەبە لەگەڵ هاوسەرەکەت ئەگەر دەتەوێت بەیەکەوە بمێننەوە، چونکە بەرگەی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە ناگرێ و ڕەنگە نێوانتان تێکبچێت ئەگەر بەردەوام بیت.

زیادەڕۆییکردنت لە شەونوخونیکردن دەبێتە دروستبوونی پێتاقەتیی و دڵەڕاوکێ، پێویستە هەشت بۆ نۆ کاتژمێر بخەویت بۆ ئەوەی باری دەروونیی و جەستەت باشترو تەندروستر بێت.

بەردەوام بە لە هەوڵ تێکۆشان لە کارەکەتدا و هانی سەرپەرشتیارەکەت بدە بۆ ئەوەی پرۆژەکەی کارت لەسەر کردووە جێبەجێ بکرێت و ئەمە ڕەنگە ببێتە دەستکەوتنی پلەیەکی بەرزتر.

بورجەکەت پێشبینی پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ دەکات بەم زووانە، بەڵام جیاواز و تایبەت دەبێت و واباشە نەیەڵیت ڕووداوەکانی ڕابردووت کاریگەری هەبێت لەسەر بڕیارەکانی ئێستات.

ب.ع