ڤیدیۆ.. بەندکراوێکی هەمیشەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووە بە شێفێکی بەناوبانگ

2020-05-23

15753 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەندکراوێک کە بە تاوانی کوشتن سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ دەرچووە، بەهۆی ئەو خواردنانەی لە بەندیخانە دروستی دەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک وەک شێفێکی بەتوانا ناسێنراوە.

لە بابەتێکی ڕوسیا تودەیدا هاتووە، جۆرین کۆمبسی تەمەن ٣١ ساڵ، دوای ئەوەی بە تاوانی کوشتنی کەسێک سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ دەرچووە، بەهۆی ئەو خواردنانەی لە ماوەی بەندیخانەدا دروستی دەکات و لە تیک تۆک بڵاویدەکاتەوە، هەوادارێکی زۆری پەیداکردووە، بەجۆرێک ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی گەیشتووەتە ١.٣ ملیۆن کەس، ڤیدیۆکانی بە تێکڕایی٥.٤ ملیۆن جار بینراون.

ئەو بەندکراوە کە لە ژێر نازناوی blockboyjmomey ڤیدیۆکانی بڵاویدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە راستەوخۆ لەکاتی ئامادەکردنی خواردنەکانی لە بەندیخانە ڤیدیۆکان بڵاودەکاتەوە، کە بە کۆمەڵێک کەرەستەی سادەی ماڵ لە بەندیخانەکە دەستی کەوتووە، خواردنەکان ئامادە دەکات.

کۆمبس ئاشکرایکردووە، دەیەوێت زیاتر گرنگی بە ئامادەکردنی خواردن بدات، چونکە ئەو خواردنانەی کە ئامادەی دەکات تامێکی خۆشی هەیە، هەروەک دەڵێت "تامی خواردنەکانم زۆر خۆشن".

وتوویەتی "خواردنەکان تەنیا بۆ خۆم دروستی ناکەم، بەڵکو بۆ بەندکراوەکانی تر و هاوڕێکانم ئامادە دەکەم".

@blockboyjmomey

this is what I use to cook ##burritots ##tacos ##free jmoney

♬ original sound - blockboyjmomey
@blockboyjmomey

 

♬ SIX'FO - ZaeHD & CEO
@blockboyjmomey

 

♬ Serve It Up - Trey Songz