ڕووداوێکی نەخوازراو بەهۆی پاککەرەوی دەست لەناوی ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا

2020-05-22

5737 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوانی ئاگرکوژێنەوە هۆشداریی بە شۆفێران دەدەن لە بەجێهێشتنی پاککەرەوەی دەست لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا، کە ئەگەری هەیە زیان بە خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان بگەیەنێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکی بۆ پاککردنەوەی دەستیان لەکاتی نەبوونی ئاو و سابون، کەرەستەی پاککەرەوەی دەست بەکاردەهێنن، بەڵام بێ ئاگا لەوەی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەو پاککەرەوانە زیانیان پێدەگەیەنێت.

بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی ویلایەتی سیکۆنسن لە ئەمریکا وێنەی دەرگای ئۆتۆمبێلێکیان لە پەڕەی خۆیان لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە، کە چۆن دەرگای ئۆتۆمبێلەکە وەک ئەوە وایە کە لە مەودایەکی کەمدا فیشەکی بەرکەوتبێت زیانی بەرکەوتووە، بەڵام هۆکارەکەی بەهۆی تەقینی پاکژکەرەوەی دەست بووە کە لە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەدا جێهێڵرابوو.

ئاماژە بەوەکراوە، قوتوی دەرمانی پاککەرەوەی دەست لە %٦٠ بۆ ٨٠ ماددەی کهولی تێدایە، ئەو ماددەیە توانای گڕگڕتنی هەیە، لەکاتی نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەو پاککەرەوانە مەترسیدار دەبن، کاتێک تیشکی خۆر لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە دەچێتە ژوورەوە و بەر پاککەرەوەکە دەکەوێت، ئەگەری تەقینیان و سوتانی ئۆتۆمبێلەکەی لێدەکەوێتەوە.

حادثة مروعة تكشف لماذا لا ينبغي ترك معقمات الأيدي في السيارة

ئ.ل