کچێك بەهۆی قاچییەوە داوای هاوسەرگیریی لێدەکرێت

2020-05-22

706773 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لەڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام وێنەی قاچەکانی بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەمەشەوە بینەرێکی  زۆری هەیە و کەسانێکی زۆر سەرسامی بوون و بەو هۆیەوە داوای هاوسەرگیریی لێدەکەن.

ماڵپەڕی "میرەر"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم کچە وتوویەتی "ئەو ژنێك شتێکی جوانی هەیە، بەڵام ئەوەی وادەکات ئەم کچە تایبەت بێت، جوانی قاچەکانییەتی".

ئەم کچە هەژمارێکی لە تیك تۆك بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەی قاچەکانی داناوە، بەردەوام وێنەی جیاوازی قاچەکانی دەگرێت کە نینۆکەکان رازاندووەتەوە و بە دەگمەن وێنەی روخساری یاخود بەتەواوی جەستەی دادەنێت.

لە سەرەتادا کە ئەم کچە هەژمارەکەی داناوە وایزانیوە هیچ کەسێك بینەری نابێت، بەڵام دواتر تووشی سەرسوڕمان بووە کە بینیویەتی بە هەزاران کەس فۆڵۆویان کردووە و هەروەها کۆمپانیاکانی بۆیەی نینۆك داوایان لێکردووە کە بەرهەمەکانی ئەوان بەکاربهێنێت.

لە ئێستاشدا ئەم کچە بە هەزاران دۆلار پەیدا دەکات بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیی قاچییەوە لە ئینستاگرام، هەروەها بەردەوام رۆژانە نامەی خۆشەویستی بۆ دێت و کەسانێکی زۆر داوای هاوسەرگیریی لێدەکەن.

“I’ll keep you my dirty little secret” 🎶- The All-American Rejects

“To infinity & BEYOND!” 🌌🤠

Happy Toesday 🤗