پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-05-22

71841 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

ڕێگایەکی جیاواز بە ڕووتدا دەکرێتەوە و هەنگاوی گرنگ دەنێیت، ئەو گۆڕانکارییانەی ڕوویانداوە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر ژیانت دەبێت.

پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت و هەوڵدەدەیت باشتر لێی تێبگەیت و چیتر کارەکانی لێ قورستر نەکەیت.

پلانی نوێ دادەنێیت و هەوڵدەدەیت ستایلی ژیانت بگۆڕیت و گرنگی بە تەندروستیت دەدەیت.

هەلی کاری باشترت بۆ دەڕەخسێت بەڵام دەبێت بە شێوازێکی وردتر بیریان لێبکەیتەوە، بۆئەوەی بڕیاری دروست بدەیت.

دەبێت زیاتر ئاگاداربیت لە شێوازی مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانی دیکەدا، گوێ بۆ ڕای کەسانی دیکە بگرە و هەوڵمەدە تەنها خۆت بڕیاربدەیت.

تۆ کەسێكی خاوەن مێشك و بیرکردنەوەیەکی تەندروستی و لە هەموو شتێكدا دەتوانیت بڕیاری باشترین بدەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا متمانە بە کەسە نزیکەکانت بکە.

ئەمڕۆ باس لە بابەتێك دەکرێت کە ماوەیەکی زۆرە دوایدەخەیت و خۆتی لێ بەدووردەگریت، ئەمەش وادەکات هەست بە بێتاقەتی بکەیت.

متمانەی کەسانی دەورووبەرت لەدەستمەدە چونکە بە تەنها ناتوانیت هیچ شتێك بکەیت و پێویستت بەوەیە پشتگیریت لێبکەن.

هەڵە مەکە و خۆت تووشی هیچ کێشەیەك مەکە لە ژیانی پیشەییتدا بۆئەوەی لە هەموو زیانەکان بەدووربیت.

دەبێت خێرابکەیت لە ئەنجامدانی هەموو کارەکانت و لەدەستدانی کات هیچ کات قازانجی بۆت نابێت.

واز لە کەلـلەڕەقی بهێنە چونکە بەوجۆرە هیچ کێشەیەکت بۆ چارەسەر نابێت بەڵکو زیاد دەکات و تووشی ناخۆشی دەبیت.

ڕێگە مەدە بیرۆکەی خراپت بۆ دروست ببێت سەبارەت بەو شتانەی لە دەورووبەرتدا ڕوودەدەن، ئارام بگرە و لەگەڵ کاتدا هەموو شتێك ڕووندەبێتەوە.

ژ.ن