پەنجەکانت چی لەبارەی کەسایەتیتەوە دەڵێن؟

2020-05-22

61686 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی بواری زمانی جەستە پێیانوایە، شێوازی گرێدانی پەنجەکانمان بەیەکەوە دەکرێت چەند ڕاستییەک سەبارەت بە کەسایەتیمان دەربخات.

بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر لە خۆت تێبگەیت، ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا پەیوەندیی نێوان چۆنییەتی گرێدانی پەنجەکانت و کەسیەتیت دەخاتە ڕوو.

١. پەنجەگەورەی چەپ گەورەی چەپ لەسەرەوە

ئەگەر بەم شێوەیە دەستەکانت پێکەوە ڕادەگریت، ئەوا مانای وایە تۆ کەسێکی کرادرییت، کە لەپڕ بڕیار نادەیت و پێش گەشتن بە دەرئەنجام دیوە ئەرێنی و نەرێنیەکان لێک دەدەیتەوە. ئەستەمە بخەڵەتێنرێیت، لەبەر ئەوەی هەستێکی ناوەکیت هەیە بەردەوام درۆی بەرامبەرەکەت بۆ ئاشکرا دەکات، لەبەر ئەمانە جێگەی متمانەی هاوڕێکانتی و بەردەوام بۆ ئامۆژگاری دێن بۆ لای تۆ.
جگە لەمانەش، کەسێکی ڕۆمانسیت و ڕێگەی گەشتن بە دڵی خەڵکی زۆر باش دەزانیت.

الطريقة التي تشابك بها أصابعك تكشف نوع شخصيتك!

٢. هەردوو پەنجە گەورەکە وەک یەکن

کەسێکیت گرنگی بە وردەکاری دەدەیت، بەردەوام هەوڵ بۆ باشترین دەدەیت و ناتەوێت لە هەمان ئاستدا بمێنیتەوە، دڵنیایت کە سەرکردە بوون ئاسان بەدەست نایەت.

بەردەوام گوێ لە بیروڕای جیاواز دەگریت، هەروەها سەرڕاستییەکەت دەکرێت ببێتە هۆی بێزارکردنی هەندێک خەڵک، بەڵام هەر ئەم تایبەتمەندییانەن کە وایانکردووە کەسانێکی زۆر خۆشیان بوێیت.
الطريقة التي تشابك بها أصابعك تكشف نوع شخصيتك!

٣. پەنجەگەورەی ڕاست لە سەرەوە

ئەم جۆرە دەستگرتنە مانای وایە کەسێکیت زیرەکیی هەستەکیت زۆر بەرزە، دەتوانیت لە هەستەکانی بەرامبەرت و بیرکردنەوەکانی بە ئاسانی تێبگەیت، تەنانەت لەو کاتەشدا کە هەوڵ دەدات لێت بشارێتەوە، ئەم توانایەش یارمەتیت دەدات باشتر لەگەڵ خەڵکیدا بکرێیتەوە.

جگە لەمانەش، دەتوانیت بابەتەکە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە ببینیت کە یارمەتیت دەدات لە دەرەوەی سندوقەکەت بیر بکەیتەوە.
الطريقة التي تشابك بها أصابعك تكشف نوع شخصيتك!

ب.ع