ئامادەکردنی شەربەتی کۆکتێل

2020-05-21

1949 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەربەتی کۆکتێل کۆکراوەی ئاوی بەشێک لە میوەکانە کە تامێکی خۆشی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا سودی تەندروستی هەیە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا فێنکی بە لەش دەبەخشێت، لە مانگی رەمەزاندا بەسوودە بخورێتەوە وزە و شێداری بەجەستە دەدات.

لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو:

کەرەستەکانی:

شلیک

کیوی

شەکر

مۆز

پرتەقاڵ

سەهۆڵ

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا کیویەکە لەگەڵ شەکر بە ئامێری عەسارە "خەڵاتە" تێکەڵدەکرێت و دەخرێتە بەفرگرەوە "فرێزەر".

پرتەقاڵ و مۆزەکە پاکدەکرێت لەگەڵ شیلکەکە و سەهۆڵەکە دەخرێتە خەڵاتەوە تا بەجوانی تێکەڵدەبن، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەخرێنە بەفرگرەوە.

لەکۆتایدا هەردوو گیراوەکە تێکەڵدەکرێت و لە پەرداخدا بە شیلک و کیوی و مۆز دەڕازێنرێتەوە و پێشکەش دەکرێت.

Passionfruit cocktail - Recipes - delicious.com.au

ئ.ل