شێوازێکی نوستن ئازاری پشت و ​مل زیاد دەکات

2020-04-07

87388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوستن یەکێکە لەو ڕێگەیانەی کە بۆ حەوانەی مێشک و جەستە پێویستە، ئەگەر بە باشی نەخەویت بۆ ڕۆژی دواتر هەست بە بێزاری و توڕەیی دەکەیت، بارەکانی نوستنیش کاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی حەوانەوەی جەستە و مێشک.

دەزگای National Sleep Foundation بەریتانی ئاشکرایانکردووە، نوستن لەسەر سک زیانی هەیە و باشترە لەو شێوە نوستنە دوربکەونەوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەریانخستووە، بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە نوستن لەسەر سک خراپترین باری نوستنە، کەسەکە کە بەخەبەر دێت هەست بە ئازار دەکات لە پشت و ملیدا، ئەو کەسانەی شەوان لەسەر سک یاخود "لەسەر دەم" دەنوون لە زۆربەی کاتدا توشی ئەم گرفتە تەندروستییانە دەبن وەک: دروستبوونی ئازار لە پشت و ملدا و ماندوێتی و تەنگەنەفەسی لەکاتی خەودا، گرژبوونی ماسولکەکان، سستبوونی سوڕی خوێن، ژانەسەر، دڵە کزە، گرفتەکانی سک، تەنانەت نیشانەی زوو پیربوون لە ڕوخساریاندا دەردەکەوێت.

دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە یەک حاڵەتدا نوستن لەسەر سک سوودی هەیە ئەویش پرخەپرخ ناهێڵێت، بەڵام بە گشتیی بۆ تەندروستیی جەستە خراپە، ئەوانەی لەسەر سک دەخەون فشاری زیاتر دەخرێتە سەر ماسولکە و جومگەکانیان، هەربۆیە بۆ بەیانییەکەی هەست بە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و بێهێزی و بێتاقەتی دەکەن.

بۆ ئەوانەی لەسەر  پشت دەنوون بۆ ئەوەی باری نوستنەکەیان تەندروستبێت باشترە، سەریان بۆ گۆشەی سەرینەکانیان لار نەکەنەوە، بەڵکو لە ئاستی بڕبرەی پشتیان بێت و ڕێک بێت، دوو سەرین لە هەر لایەکی جەستەیان دابنێن، سەریان ڕێکی بڕبڕەی پشت و ملیان بێت، پزیشکان ئەو باری نوستنە بە باشترین شێوەی نوستن هەژمار دەکەن.

ئامۆژگاریی ئەو کەسانەش دەکەن کە بە ئاسانی خەویان لێناکەوێت، دەتوانن پێش نوستن گەرماو بکەن یان کتێبێک بخوێننەوە یاخود وەرزشی حەوانەوەی مێشک و جەستە وەک یۆگا بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێی ژوری نوستنەکەیان بن بەجۆرێک، ژینگەی ژوورەکەی گونجاو بێت وەک تاریک و بێدەنگ و  ڕێکخراو بێت واتە پەرشوبڵاو نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمی ژوورەکە لە ١٨ بۆ ٢٤ پلە زیاتر نەبێت.

As posições que ajudam a aliviar as dores nas costas na hora de dormir

ئ.ل