بەم ڕێگایەنە بە ئاسانی خەوتلێدەکەوێت

2020-02-19

22542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەمخەوی بە یەکێک لە هۆکارەکانی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ دادەنرێت، بۆ ڕزگاربوون لە بێخەوی ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکە.

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کۆڵۆمبیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند ڕێگایەکی دەستنیشانکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە گیریان بەدەست کەمخەوییەوە خواردووە.

١. بۆ ئەوەی شەوانە لایەنی کەم حەوت کاتژمێر خەو بەدەستبهێنیت، دەبێت رۆژانە راستەوخۆ لایەنیکەم نیو کاتژمێر تیشکی خۆرت بەربکەوێت، واتا نابێت لەپشتی شووشەوە بێت.

٢. پێش خەوتن دەبێت جوان ژوورەکە تاریکبکەیت، ئەمە واتلێدەکات خاوبیتەوە و هۆرمۆنەکانی بەرپرس لە خەوتن چالاکدەکات.

٣. دووربە لە زۆرخواردن لە ژەمی ئێواراندا، چونکە ناهێڵێت بە ئاسانی بخەویت.

٤. خواردنەوەی چای گوڵەبەیبوون و گیاکانی تر یارمەتیت دەدات لە خاوبوونەوەدا، پێش خەوتنیش دووربە لە خواردنەوەی قاوە و ئەو شلەمەنییانەی کافێینیان تێدایە.

٥. وەرزشکردن و ماندووکردنی ماسولکەکان بە رۆژدا هاوسەنگی بە هۆرمۆنەکانت دەدات و وادەکات شەوان بە ئاسانی خەوتلێبکەوێت.

ب.ع


 

زۆرترین خوێندراو