پیاوێک لەسەر پرسیارێک ژنەکەی کوشت

2020-02-19

26043 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شۆفێرێکی تەکسی بەریتانی لەنێو ماڵی خۆیدا هەستا بە خنکاندنی ژنەکەی، ئەمەش دوای ئەوەی ژنەکەی لێیپرسیوە، کە ئایا هێشتاش وەک جاران خۆشیدەوێت.

بەپێی ماڵپەڕی میرەری بەریتانی، پیاوەکە، کە ناوی کیس فارکوهارسنە و تەمەنی ٦٠ ساڵە، پێشتر پۆلیسێکی لێکۆڵەربووە، ژنەکەش ناوی ئەلیسە و تەمەنی ٥٦ ساڵ بووە، رووداوەکەش لە شاری ئابیردینی سکۆتلەندا روویداوە.

لە سەرەتادا بکوژەکە لەبەردەم پۆلیسدا بە تەواوی چیرۆکێکی جیاوازی باسکردووە، وتوویەتی، ئەلیس کاتێک لە گەرماودا بووە کەوتووە و سەری داویەتی بە زەویدا، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لێکۆڵەران جێگەی دەستی کیسیان بەسەر ملی کوژراوەکەوە بەدیکردووە و ئاسەواری بەرگریکردن بەتەواوی جەستەیەوە دیاربووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەشدەکات، پەڕاوێکی پڕ لە ئابڕووچوونی سێکسی هەیە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی واز لە کاری پێشووی بهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەمانە هاوسەرەکەی لەگەڵیدا ماوەتەوە و پشتیگرتووە، تەنیا وتوویەتی، خۆشمدەوێیت و دەمەوێت تۆش خۆشتبوێم، ئایا هێشتاش وەک جاران خۆشتدەوێم؟

ب.ع

زۆرترین خوێندراو