سامسۆنگ زانیاریی نوێی لەسەر مۆبایلە شاشە چەماوەکانی بڵاوکردەوە

2020-02-19

2111 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، هێڵێکی پاراستنی پلاستیکی بۆ ژێرەوەی شاشە چەماوەکانی مۆبایلەکانیدا درووستکردووە کە ناهێڵێت بە ئاسانی بشکێت.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، لە راگەیاندراوێکدا کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاندووە، "ئەوانەی کە رەخنە لە زوو شکانی شاشە چەماوەکان دەگرن، دەبێت بزانن کە ئەگەرچی شاشەکە شوشەیە و دەچەمێتەوە، بەڵام پێویستە بە وریاییەوە دەستی لێبدەن."

لە بەرامبەردا، رەخنەگرانی تێکنۆلۆژی رایانگەیاندووە، شاشە چەماوەکانی سامسۆنگ شوشە نین و پلاستیکن و بە زوویی دەشکێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو بۆ یەکەمجار کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی شاشە چەماوەی (گالاکسی زێد فلیپ)ی خستە بازاڕەوە و لە ئێستاشدا نرخەکەی نزیکەی هەزار و ٣٠٠ دۆلارە.

لەم کاتەدا، هەریەک لە مۆبایلەکانی گالاکسی زێد فلیپ، مۆتۆرۆلا رازر، گالاکسی فۆڵد، رۆیۆڵ فلێکسپای و هواوی مەیت ئێکس شاشەکانیان چەماوەن.

هـ.ب

 

زۆرترین خوێندراو